بەشی سی و چوارەمی ئەدەب؛ میر جەلادەت بەدرخان (١٨٩٣- ١٩٥١):

لە ساڵی ١٩٣٢ لە شاری دیمەشق گۆڤاری (هاوار) و لە پاشان گۆڤاری(ڕۆناهی) بە زمانی کوردی دەرکرد، میر جەلادەت بەدرخان بەوە بەناوبانگە کە ئەلفبای کوردی بە پیتی لاتینی داناوە.


ئەم زانا مەزنە کە سەر بە بنەماڵەی کوردپەروەری بەدرخانیانە یەکێکە لە گەورەترین و بەناوبانگترین کەسایەتییە کوردییەکانە کە لە بواری نەتەوەیی و ڕۆشنبیری کوردیدا کاری کردووە لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا، میر جەلادەت لە ساڵی ١٨٩٣ لە ئیستانبۆڵ لە دایک بووە، کوڕی میر ئەمین عالی بەدرخان بووە، کوڕی میر ئەمین عالی بەدرخان بوو، خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی لە شارەکانی “ئیستانبوڵ و ئەنقەرە و سالۆنیک و ئەدرنا” تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩١٩ لە گەڵ (مێجەر نۆئێل)ی ئینگلیزدا سەردانی کوردستانیان کردووە بە مەبەستی ڕێکخستن و بەرپاکردنی شۆڕشێک لە دژی کەمالییەکان لە تورکیا، بەڵام ئەو هەوڵەیان سەری نەگرت، کاتێکیش جوڵانەوەی کەماییەکان پەرەی سەند و دەسەڵاتیان لە وڵاتی تورکیایی داگیرکەردا گرتە دەست، فەرمانی لە سێدارەدانیان بۆ میر جەلادەت و باوکی و براکانی دەرکرد، لەبەر ئەوە ناچاربوو پەنا بباتە بەر وڵاتی ئەڵمانیا، کە لەوێدا درێژەی بە خوێندندا و لە بواری یاسادا خوێندنی تەواو کرد، لە ساڵی ١٩٣٢ لە شاری دیمەشق گۆڤاری (هاوار) و لە پاشان گۆڤاری(ڕۆناهی) بە زمانی کوردی دەرکرد، میر جەلادەت بەدرخان بەوە بەناوبانگە کە ئەلفبای کوردی بە پیتی لاتینی داناوە و بیرۆکەی ئەو ئەلفبایەی لە ساڵی ١٩١٩دا لەلا پەیدا بووە، سەرەتا توانی ئەلفبایەک دابنێ کە ژمارەی پیتەکانی ٣٦ پیت بوون، پاشان ساڵی ١٩٢٤ کە لە ئەڵمانیا بوو بەو ئەلفبایەدا چووەوە و دەستکارییەکی تیادا کرد و ژمارەی پیتەکانی کردە ٣٤ پیت، تا لە ساڵی ١٩٢٨ بۆ جاری دووەم دەستکاری تیادا کرد و ژمارەی پیتەکانی کردن بە ٢٥ پیتی لاتینی. ئەم ئەلفبایە بووە بنەما بۆ ئەلفباکەی کە لە ١٩٣٢دا لەسەر لاپەڕەکانی گۆڤاری هاوار بڵاوی کردەوە، ئەم زانا مەزنە لە ١٥ی تەممووزی ١٩٥١ کۆچی دوایی کردووە.
(سەرچاوە پەرتووکی الألفباء الکوردیة)
دانانی هۆگر طاهر توفیق.
ئەمەش نموونەیەک لە نووسینەکانی:
ڕشبەڵەک.
(ژ جەمشید و سیەنم خانێ وە ل
بێرۆتی، مێڤانێن مامێ خووە).

زارۆ تۆ!
ئەڤ بوونە د‌ە پازدە رۆژه وە تەرکا مالا باڤێ خوە داو هۆن چوونە بێرۆتێ، نەک مامێ خووە، باوەڕ بکن ئیدی وەختا کۆ ئەم لسەر ڤێ چوونێ هەنەک خەبەر بدن، بڤێ نەڤێ هۆن ژ هۆنێ بخوازن بزانن دپەی وەرە و پەیەی وەبەر گەهێ.
مالا باوێ وە چەوان دخویا بە وە د پر گارا مالا وەدە هاتییە گوهەرتن وئەڤ چاوان گۆهێڕیە و ب ڤێ گوهارتنێ گەلۆ ئەم رازینە، ئان ئەم بیریا وەختێ بەرێ، وەختێ کو هۆن ل مال بودن دکن هۆن ب خووە ژی دزانن کۆ ئیشێ وە زەهمەتە، تەشغەلەکە.

لێکدانەوەی وشەکان:
ڕشبەڵەک: لە ناوچەی بۆتان بە نامە، یان کاغەز دەڵێن.
ژ: بۆ
مێڤان: میوان
زارۆک: منداڵ
زارۆنۆ: منداڵینە.
ماڵا باڤێ خووە: ماڵ باوکی خۆی.
هۆن: ئێوە.
نک: کن،لە، جەم.
ئیدی: ئیتر.
ئەم: ئێمە.
هەنەک: هەندێک.
خەبەر بدن: قسە بکەین.
بڤێ نەڤێ: بتانەوێت یان نەتانەوێت.
دی پەی وەرە: لەپاش ئێوە.
بەرگەهێ: بەردەرگا.
دخویا: دەردەکەوێ، دیارە.
پڕگار: حەوشە.
گوهەرتن: گۆڕان.
گەڵۆ: کوڕینە.
بیریا: بیری.

تعليقات