خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بازوبەن-قۆڵبەن-بازنەیەکە لە قۆڵ دەکرێت:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بازوبەن-قۆڵبەن-بازنەیەکە لە قۆڵ دەکرێت:


ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: ئەگەر بازوبەنی زێڕێنی لە قۆڵدا بوو، واتە لە لایەن براکانی یان لە لایەن کەسێکی ترەوە خەم و مەینەتی پێدەگات.

ئەگەر بازوبەنەکە زیوین بوو، واتە کچەکەی خۆی، یان کچی خوشکەکەی بەشوو دەدات.

ئەگەر ئەم خەوە ژنێک بیبینێ، نیشانەی ماڵ و نیعمەت و جوانکارییە.

ئەگەر بینی بازوبەنی زیوین یان ئاسنینی هەبوو، نیشانەی هێز و هاوکارییە لە لایەن براکەیەوە.

ئەگەر بازوبەنەکە شکا یان ون بوو، لێکدانەوەی بەپێچەوانەوەیە.



تعليقات