بەشی چل و چوارەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، کات و شوێن و ژمارەکانی (تێکەڵاوی-ئاوێزان):

بەشی چل و چوارەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، کات و شوێن و ژمارەکانی (تێکەڵاوی-ئاوێزان):


زانست هەتا ئێستا کاتێکی بۆ (جووتبوون-ئاوێزان) تایبەت نەکردووە، بەڵام ژنان زیاتر حەز لە جێگای تاریک دەکەن و حەز دەکەن لە شەودا ئەو کارە ئەنجام بدەن، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە تازە شوویان کردووە، چونکە پێیان خۆش نییە لەشی خۆیان و هاوسەریان بەڕووتی ببینن، بەڵام پیاو بە پێچەوانەوە حەز دەکات لەبەر ڕووناکی و ڕۆژی ڕووندا، (تێکەڵاوی-ئاوێزان) ئەنجام بدات، بڕوای هەرە زۆریش وایە کە لە دووای خەوێکی کورت جووتبوون-ئاوێزان ئەنجام بدرێت، چونکە لەشی مرۆڤ ئۆقرە دەگرێ و هێزی بزوێنەر زیاد دەکات و خوێن لە ماددە و گازە زیادەکان خاوێن دەبێتەوە، دینی ئیسلام نیوەی شەوی پەسەند کردووە، کە ژن هەڵی بژێرێ و پیاو بچێتە لای ژن و کە ئەوەش شوێنەواری بە کەڵکی بۆ پتەوکردنی بناغەی خێزان بە دوواوەیە.

ماوە و جار لە کرداری جووتبووندا، پەیوەندی بە بەساڵداچوون و ڕادەی خوێندەواری و هێزی جنسی و زۆر و کەمی جووڵاندنی شوێنە هەستیارەکانەوە هەیە، ماوەی دەستە گەمەی سێکسی لە (٣-٦) خولەکە، هاوسەرانی خوێندەوار زیاتر لەو ماوەیان پێ خۆشە، چێژ وەرگرتن لە پیاوان لە (٢-٤) خولەکە، لە ژناندا لە(٤-١٠) خولەکە.

لە دووای مانگی هەنگوین، هەر حەفتەی (٢) جار و دووای یەک ساڵ هەر حەفتەی یەک جار و دووای ماوەیەک هەر (١٠) رۆژ یەکجار ،کرداری جنسی لە کەسی سرووشتیدا بەسە.


 

تعليقات