خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ باڵندە-مەل:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ باڵندە-مەل:


ئیبن سیرین دەڵێ: هەرچەند باڵندەی بە گەورەتر بینی لە خەودا، ئەوا هەوڵ و کۆششی بینەری خەوەکە بۆ گەیشتن بە خواستەکەی، زیاتر دەبێت.

ئەگەر بینی باڵندەی هەبوو و لە دەستی هەڵفڕی و جارێکی تر گەڕایەوە بۆ لای، خواست و ئاواتەکانی دێتە دی.

ئەگەر بینی هەڵفڕی و ڕۆیشت، ئەوا هەندێک لە سەروەت و سامانەکەی دەڕوات و نامێنێ.

ئەگەر دیتی باڵندەیەکی زۆر، لە شوێنێکدا دەیانخوێند، نیشانەی ئەوەیە بەڵایەک دروست دەبێت.

ئەگەر بینی گونی باڵندەی هەبوو، نیشانەی منداڵە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی باڵندەکە قسەی لەگەڵ کرد، واتە کارەکەی بەرزتر دەبێتەوە.

ئەگەر بینی باڵندەیەک، پارچەگۆشتی لە ئەندامی لەشی لێکردەوە، واتە بە زۆر، پارە و سامانی لێدەستێندرێ.

جابری مەغریبی دەڵێ: بینینی کەڵەشێر لە خەودا، باشترە لە باڵندەکانی تر.

ئەگەر دیتی باڵندەی هەبوو، نیشانەی ماڵ و سامانە و دەگات بە خۆشییەکانی دڵی.

ئەگەر دیتی باڵندەی گرت، نیشانەی گەورەییە و پەڕ و ئێسقانەکەیشی لە خەودا هەمان واتای هەیە.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر دیتی باڵندەی هەبوون، واتە منداڵێکی دەبێت.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی باڵندە لە خەودا، چوار واتای هەیە.

یەکەم: ماڵ و سامان. دووەم: گەورەیی. سێیەم: سەرۆکایەتی. چوارەم: فەرمانڕەوایی.



تعليقات