خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بالیف-سەرین:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بالیف-سەرین:


ئیبن سیرین دەڵێ: بالیف لە خەودا، نیشانەی خزمەتکارە بۆ ئەو کەسەی خەوەکەی بینیوە.

ئەگەر بینی بالیفێکی تازەی کڕیوە و ئەو بالیفەش سەوز بوو، یان کەسێک پێیدا، واتە خادەم یان خزمەتکارێکی باش و خواناسی دەست دەکەوێت.

ئەگەر سەرینەکە کۆن و چڵکن و زەرد و ڕەش بوو، لێکدانەوەی بە پێچەوانەوەیە.

ئەگەر پشتیەکەی دڕا، یان سووتا یان لێی بزر بوو، ئەوا خزمەتکارەکانی دیار نامێنن و یانیش هەڵدێن، یانیش ئازار و بەڵایەکی دەگاتێ و بەو هۆیەشەوە خزمەتکارەکەی لێی دوور دەکەوێتەوە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی کەسێک لە ماڵەکەیدا سەرینی دزی، واتە کەسێک بەدووای ژنەکەی ئەودا دەگەڕێت و فڕیوی دەدات، یانیش بەشوێن کەنیزەکەکەیدا دەگەڕێت.

لێکدەرەوانی خەو گوتوویانە: بینینی پشتی لە خەودا، واتای ئەوەیە کەسێک لەو ماڵەدا دەمرێت.

ئەگەر کەسێ سەرینی زۆری دیتەوە، ئەوا بە ئەندازەی ئەو پشتییانە، خزمەتکار و کەنیزەکی دەست دەکەوێت.

ئەگەر ئاگر کەوتەوە و بالیفەکەی سووتا، ئەوا خزمەتکار و کەنیزەکەکانی دەڕۆن یان هەڵدێن.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی پشتی لە خەودا، پێنج لێکدانەوەی بۆ دەکرێت:

یەکەم: خزمەتکار. دووەم: کەنیزەک. سێیەم: سەرۆکایەتی. چوارەم: قەرزداری و چاکەکاری. پێنجەم: خۆپارێزی و ڕاستگۆیی.



تعليقات