خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ باڵنگ-بارونە-میوەیەکی بۆنخۆشە لە تیرەی نارنجە:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ باڵنگ-بارونە-میوەیەکی بۆنخۆشە لە تیرەی نارنجە:


دانیاڵ پێغەمبەر دەفەرمێ: باڵنگ هەرچەندە بە ڕواڵەت زەردە، بەڵام بۆنێکی خۆشی هەیە و بە تام و ڕەنگ خاوێنە و دەڵێن یەکێکە لە میوەکانی بەهەشت و بینینی لە خەودا، باشە.

دانیاڵ پێغەمبەر دەفەرمێ: ئەگەر یەکێ، لە خەودا دوو یان سێ باڵنگی دیت لێکدانەوەی واتای منداڵ بەخشینە.

ئەگەر زیاتری بینی، ئەوا پارە و ڕزق و ڕۆزی حەڵاڵ پەیدا دەکات و بینینی باڵنگی سەوز باشترە لە باڵنگی زەرد.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: باڵنگ لە خەودا، پیاوێکی دەوڵەمەند و قۆزە و لە خەڵکەوە ئەوەندە نزیکە کە هەموو خۆشیان دەوێ.

ئەگەر دیتی باڵنگی هەیە، یان کەسێک پێیدا، واتە لەگەڵ کەسێکی ئاواهیدا قسان دەکات.

ئەگەر باڵنگی لە کارەکەی خۆیدا دیت، واتە منداڵێکی ڕووخۆش و زمان لووسی دەبێت.

ئەگەر بینی باڵنگی شاردەوە و لە شتێکی ئاڵاند، ئەوا منداڵەکەی دەمرێت.

ئەگەر بینی باڵنگی زۆری هەبوون لە ماڵدا و بەکەسێکی بەخشین، واتە کارێکی چاکە بۆ کەسێک ئەنجام دەدات.

ئەگەر بینی باڵنگی خستە ناو قۆڵەکانیەوە، واتە منداڵێکی لە کەنیزەک دەبێت.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی باڵنگ لە خەودا، چوار واتای هەیە:

یەکەم: ژنی خاوێن. دووەم: کەنیزەکی ڕەوشت پاک و ئایین پەروەر. سێیەم: هاورێی دەوڵەمەند. چوارەم: منداڵی ساڵح.



تعليقات