خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بازو-قۆڵ-باسک:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بازو-قۆڵ-باسک:


ئیبن سیرین دەڵێ: قۆڵ و باسک لە خەودا نیشانەی برا، منداڵ یان هاوڕێی متمانە پێکراو یان هاوکار و هاوسەر دەگەینێ.

ئەگەر بینی باسک و قۆڵی بەهێز بوو، واتە لە لایەن ئەو کەسانەی لە سەرەوە باس کران، سوود و قازانج و توانای پێدەگات.

ئەگەر بە پێچەوانەوە بوو، واتە هیچ سوود و توانایەکی لە لایەن ئەو کەسانەوە پێ ناگات.

ئەگەر بینی قۆڵی لێبوویەوە، یان کەسێک قۆڵی بڕیەوە، نیشانەی ئەوەیە کە برا یان هاوڕێ، یان هاوسەرەکەی دەمرێت، یانیش لێی جیا دەبێتەوە.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی باسک لە خەودا، پێنج لێکدانەوەی هەیە.

یەکەم: برا. دووەم: منداڵ. سێیەم: هاوسەر. چوارەم: هاوڕێ. پێنجەم: کوڕە مام (پسمام). شەشەم: هاوسێ و بەراوسێ.



تعليقات