ئێمە ژینۆسایدی زمانەوانی و کلتووری و ئەدەبی و بازرگانی و ...هتد، کراوین.

بزانە ئەم جوانە گایە هی چ شارێکی کوردستانە؟


بەڕێزان دبێ زۆر ئاگاداربین لە دەربڕینی وشە و قسەکردنەکانمان، بەیەک نەڵێن خەڵکی عێراق و ئێران و تورکیا و سووریا، چۆن دوژمنەکانمان زۆر حەزیان لەم بابەتانەیە.
وێنەی ئەم جوانە گایەم داناوە کە ماڵی کوردە، ڕەسەنایەتی ئاژەڵی کوردی دەردەخات، ڕێزم هەیە بۆ ئەوانەی تا ئێستا نەیانزانیوە، کەچی ئێستا لە هەر بازرگانێکی کوردی پارە پەرست و ناشارەزا بپرسی ئەم جۆرە جوانە گایە و مانگایانە (چێل)انە هی چ وڵاتێکن ڕێک دەڵی هی تورکییایە، بەڕێزان ئەم جۆرە ئاژەڵانە هی شاری قارسی باکووری کوردستانن، حەز دەکەن لە گۆگڵ بە خودی زمانی تورکی داگیرکەر بنووسن ( kars boğalar) ئەو جا بچنە بەشی وێنە و ڤیدیۆیەکان، بۆتان دەردەکەوێت کە هی شاری قارسی باکووری کوردستانە، تورک و فارس و عەرەب تەنانەت بەزەیان بە ئاژەڵەکانیشماندا نایتەوە و دەیخەنەسەر زمان و کلتوور و داب و نەریت و خاک و ئاوی خۆیان و بە هی خۆیانی دەزانن.


تعليقات