خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بازنگ-دەستبەند-بازنە:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بازنگ-دەستبەند-بازنە:


ئیبن سیرین دەڵێ: دەستبەند و بازنگ لە خەودا بۆ ژنان مێردە و بۆ پیاوان خەم و مەینەتی و دەستکورتیە.

ئەگەر بینی دەستبەندی زیوی لەدەستدا بوو، خەم و مەینەتییەکەی کەمتر دەبێت.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی پاشایەک بازنەی زیوی پێدا، واتە دەبێتە خاوەنی منداڵێک یان برایەک، ئەگەر ژنێک ئەم خەوەی دیت، واتە شوو دەکات.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی بازنگی زیو لە هەردوو دەستیدا بوو، واتە پارە و سامانی بە زەحمەت دەست دەکەوێت.

ئەگەر بینی بازنگی زیوی کردە دەستی بێ بڕوایەک، واتە بێ بڕوایەک لەسەر دەستی، موسڵمان دەبێت.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی بازنە لە خەودا، دووازدە واتای هەیە.

یەکەم: برا. دووەم: خوشک. سێیەم: هاوکار و هاوپشک. چوارەم: خۆشەویست. پێنجەم: هاوڕێ. شەشەم: منداڵ. حەوتەم: بژێوی ژیان. هەشتەم: دەوڵەمەندی. نۆیەم: دەسەڵات و ویلایەت. دەیەم: سۆز و خۆشەویستی. یازدەیەم: پیشە و کاری کشتۆکاڵی.

هەروەها بینینی پاوانە یان بازنە لە خەودا، پێنج واتای هەیە.

یەکەم: سەرۆکایەتی. دووەم: حیکمەت و دانایی. سێیەم: فێڵ و تەڵەکەبازی. چوارەم: خەم. پێنجەم: منداڵ یان برا.



تعليقات