هەواڵێکی بەپەلە: بزانن قۆڵی بایکۆتەکان چی لە تورکیای داگیرکەر کردووە:

ئەم یاکۆتە وای کردووە کە دوژمنان باش هەست بکەن، کوردی هەرچوار پارچەی کوردستان کەس و کاری یەکن، ئەگەر ئەم جەنگە سپییەش ئاوها بەردەوام بێت زیان بەوان دەگەینێت.


یەکەم: پارتەکەی ئاکپارتی یەک لەبەر یەک هەڵدەوەشێتەوە و هەر ڕۆژەو بەناوێکی نوێیەوە دێنە مەیدان.
دووەهم: ئەحمەد داودئۆغڵو ئەندامێکی پێشووی ئاکپارتی کە ئێستا (پارتی گەلەجەک)ی دامەزراندووە: داوای باشترکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان دەکات.
سێیەم: کاریگەریەکانی بایکۆت وای لە تورکیا کردووە: پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان دووپات بکاتەوە، دەزانن کە بە هۆی هێرشەکانی تورکیای داگیرکەرەوە کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان بایکۆتی ئەو وڵاتە داگیرکەرەیان کردووە.
چوارەم: بەگوێرەی پرۆگرامی پارتەکە، دەبێت وەک هاووڵاتییەکی تورکیاش، مافی کورد بدرێت و جەنگی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان بوەستێنرێت. لەبەرئەوەش کە کوردەکانی باکووری کوردستان و رۆژئاوا و باشوور و ڕۆژهەڵات کەس و خزمی یەکن، دەبێت پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان باشتر بکرێت.
پێنجەم: ئەم یاکۆتە وای کردووە کە باش هەست بکەن کە کورد کەس و کاری یەکن ئەم جەنگە سپییەش بۆ هەتا هەتایە بەردەوامە و بایکۆتیش قەد ناشکندرێت، بۆیە دەیانەوێت بەم جۆرە سیاسەتانە دڵی هەر چوار پارچەی کوردستان خۆش بکەن و کورد دەست لە بایکۆتی داگیرکەران بەردەن.
ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا بوو، دواتر بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانی لە پارتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئاکەپە، جیابووەوە کە لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٦ سەرکردایەتی ئەو پارتەی دەکرد.

تعليقات