موژدەیەکی خۆش بۆ بایکۆتچییەکان و شۆڕشگێڕانی شەڕی سپی.

موژدەیەکی خۆش بۆ بایکۆتچییەکان و شۆڕشگێڕانی شەڕی سپی: تەرازوی بازرگانی لە توركیا كورتھێنانی گەورە تۆماردەكات و ھەناردەكانیش دادەكەوێت.


بەگوێرەی نوێترین داتاكان لە توركیا، لە ماوەی مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵدا كورتھێنانی بازرگانی لە وڵاتەكە بەشێوەیەكی بەرچاو داكەوتووە و سەبارەت بە ھەناردەكانیشی بەپێچەوانەی ھاوردەی دابەزیووە.
راپۆرتەكان دەریدەخەن، كە كورتھێنانی تەرازوی بازرگانی ٤ ھێندە بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ملیارێك و ٨٠٨ ملیۆن دۆلار لەو مانگەدا، لە كاتێكدا كە لە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو ٤٩٧ ملیۆن دۆلار بووە.
ھاوكات ماڵپەڕی ئەحوالی تایبەت بە كاروباری توركیا ئاماژەی بەوەداوە كە ھەناردەكانی توركیا بەرێژەی ٪٠،٥ دابەزیووە، لە كاتێكدا كە ھاوردەكانی بەرێژەی ٪٤.٠٣ بەرزبووەتەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە تاوەكو ئێستاش ئابووری توركیا دووچاری قەیرانی دراو بووەتەوە و تەنانەت تێكڕای ھەڵاوسان و بێكاری بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەتەوە.
تێبینی: لە سەر ئەم وێنەیەش نووسراوە: پارەی باجی ئاو لە تورکیا زیای کردووە و پارتەکەی ئەردۆغان بەرنگاری ئەو گرانبوونە بووەتەوە.

تعليقات