بەشی چل و سێیەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، فڕێدانی مەنی:

بەشی چل و سێیەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، فڕێدانی مەنی:


هەندێک وا بیر دەکەنەوە کە ژنیش وەکوو پیاو لە هەنگاوی چێژ وەرگرتندا مەنی فڕێ دەدات، بەڵام ئەوە بە هیچ شێوەیەک ڕاست نییە، دەزانین کە سپێرمی ژن هەر (٢٨) ڕۆژ یەک جار درووست دەبێ و ژمارەشی یەک دانە زیاتر نییە، ئەو هێلکۆکە لە سێ یەکی دەرەوەی لوولەی منداڵدان، ئامادەی میواندارییە لە سپێرمی پیاو، کە لە کاتی مەنی فڕێ داندا دەڕژێتە ناو ئەندامی جووت بوونی ژن.

سپێرمی پیاو لە ژێر کاریگەری ئارەزووی جنسیدا درووست دەبێت، بەڵام سپێرمی ژن لە پێشەوە ئامادە و چاوەڕوانە و پەیوەندی بە نزیکییەوە نییە، بەڵام بە جووڵاندنی بەشە هەستدارەکانی لەشی ژن، ڕژێنی داوێن هەڵدەستێت بە تەڕکردن و ئەوەش یارمەتی ئاسان کردنی کرداری جووت بوون-ئاوێزان دەدات.

لە دووای ئەنجامدانی کرداری جنسی، قۆناغی خاوبوونەوە دێتە پێش، کە ژن و مێرد هەست بە ماندوویی و سستی لەش دەکەن، ترپە و لێدانی دڵ زیاد دەکات، پاڵەپەستۆی خوێن دەچێتە سەر و ئارەقەیەکی کاتی پەیدا دەبێت، گرفت لە هەست کردنی پێنج هەستەکان پەیدا دەبێت.

چێژ وەرگرتنی ژن کەمێک درەنگترە لە پیاو و لە (٤-١٠) چرکە درێژەی هەیە، پیاو لە دووای فڕێ دانی مەنی دەست بەجێ توانای بەردەوامی کرداری جنسی نییە و کەمێک پشوودانی پێویستە، بەڵام ژن دەتوانێ بە هەوڵێکی کەم چێژەکانی بە دووای یەکدا ئەنجام بدات.

ئەگەر پیاوێک هەر لە خەمی تێرکردنی ئارەزووی خۆیدا بێت و بەس، ئەوە شوێنەواری خراپ و نەخۆشی ڕۆحی و دەروونی، بۆ هاوسەرەکەی پەیدا دەکات وەک: بێ خەوی و بێ ئیشتیایی و لاوازی و بێ حەوسەڵەیی و لەوانەیە سەر بکێشێ بۆ خیانەت، لە ژیانی هاوسەرێتی و هاوبەشیدا، پێغەمبەری ئیسلامیش (د.خ) لە سەربێت لەو بارەوە دەفەرمێت: لەسەر ژنەکانتان هەڵمەستن، تا ئەوانیش مەیلی جنسییان تێر دەبێت.



تعليقات