ڕووسیا پەیمانی خۆی نەبردە سەر و پشتی سوپای قودسی ئیرانی لە سووریا چول کرد

ڕووسیا پەیمانی خۆی نەبردە سەر و پشتی سوپای قودسی ئیرانی لە سووریا چول کرد
چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا ڕووسیا لە دەریای ناوڕاست پاشەکشەی کرد، پاش ئەوەى کە واشنتۆن بە شێوەیەکى زۆر نهێنى داواى لە مۆسکۆ کرد کە ناوە سەربازییەکانى خۆى لە ناوچە مەترسیدارەکان دوور بخاتەوە، ١٦ پاپۆڕى فڕۆکە هەڵگرى سەربازى و پاپۆڕى پارێزەر و لۆجستیکى ڕوسیا لە دەریاى نێوەڕاست و بە ئارامى و دوور لە چاوان شوێنەکەى خۆیان گۆڕی و لەو ناوچانە دوور کەوتنەوە کە ئەمەریکا بدەیەوەی لەوێیەوە هێرش کاتە سەر سووریا و هاوپەیمانەکانی.

لە کاتێکدایە کە پێشتر ڕووسیا گوتبووى بە هەر جۆرێک بێت وەڵامى هێرشە ئاسمانییەکانى ئەمەریکا دەداتەوە و فەرمانیشى بە جووڵەى پاپۆڕى فڕۆکەهەڵگرەکەى پێترى گەورە بەرەو ڕۆخى تەڕتووسى سوریا کردبوو.

تعليقات