بەشی حەفتەمی جوگرافیا؛ سەرەتای نەخشەوانی و لێکۆڵینەوەی دیکاری(مەیدانی).

بەشی حەفتەمی جوگرافیا؛ سەرەتای نەخشەوانی و لێکۆڵینەوەی دیکاری(مەیدانی).
پێناسەی ڕەگەزەکانی نەخشە:
نەخشە گرنگترینی هۆی بە چاوبینراوی فێرکردنە کە بە هۆی وێنە و هێماکانی ناویانەوە هەموو دیاردەیەکی سرووشتی و مرۆیی سەر زەوی بە ئاسانی دەخوێندرێتەوە و شارەزایان دەیبینن. نەخشە ئامرازێکە پەیوەندی جێگاکردی ئەو دیاردانە لە هەر پارچەیەک لە پارچەکانی سەر ڕووی زەوی بە روونی دەخاتەڕوو. ئێمە ئەگەر بە چاو هەرچەند بۆمان بکرێت سەیری ناوچەیەکی زەوی بکەین دەتوانین تەنیا لەو ماوەیەدا کە چاو بڕ دەکات شارەزای هەندێک دیاردەی ڕووبەرێکی زۆر کەم ببین، بەڵام نەخشە چەندی بچووکیش بێت دەیەها ئەوەندی چاومان بڕ بکا دیاردەی ناوچەیەکی زۆر فراوانمان بۆ ڕوون دەکاتەوە. پیشکەوتنی نەخشەکێشان و پەرەسەندنی ئامرازەکانی نەخشە کێشان خودی نەخشەکانی زیاتر ڕوونکردەوە بووە هۆی زانین و فێرکردنی، ناویانیشی چڕتر کرد و نەخشە وای لێهات کە بتوانێت پەیوەندی نێوان دیاردە جوراوجۆرەکانی جوگرافیا بخاتە بەر چاو، بۆیە نەخشە لە هەموو لێکۆڵینەوەیەکی جوگرافی و مرامی تری ئاشتی و جەنگیشدا بایەخی دوو ئەوەندە زیاتر بووە. جا بۆ ئەوەی بە وردی لە نەخشە بگەین پێویستە شارەزای هەموو رەگەزە گرنگەکانی ببین کە بریتین لە : ناونیشان، پێوەری نەخشەکان، ئاڕاستەکان و زاراوەکانی تر.

تعليقات