کوژرانی لانیکەم ١٥ کارناسی سەربازی و ئەندامی سپای قودسی ئێران!

ڕووسیا تەنیا چاولێکەری دۆخەکە بوو و سپای قودس بە پیچەوانەی هیرشەکانی پێشوو کە دەگوترا ئەگەر هێرشێک بکرێت ئیسرائیل وێران دەکات، بێ دەنگی و هەڵاتن لە مەیدانی شەڕو چوونە نێو خەڵکی سڤیلی بە قازانج زانی.
ئایا هێرشە موشەکیەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی ئامانجی خۆی پێکاوە؟
٣٠ی مووشەکی”تام هاوکی ئەمەریکی” بنکەی نیزامی مزە لە باشووری دیمەشقیان پێکا. لەو بنکە نیزامیەدا کۆمەڵێک مووشەکی جۆری زولفەقار و قیام و سەکۆیەکی فڕێدانی مووشەکی ئێران هەبوو کە بە گشتی لە نێوبران. لە بنکەی جبل قاسیوون لە باکووری دیمەشق دامەزراوەی دژە مووشەکی سوریا کە لە لایەن ئێرانەوە نۆژەن و مۆدێرن کرابۆوە و حیزبووڵلای لوبنان بەکاری دێنا لەنێو برا.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی کیمیایی دەوروبەری دیمەشق و بنکەی نیزامی_توێژینەوەیی برزە لە باشووری دێرەزوور بوو بە ئامانجی مووشەکە ئەمەریکیەکان و ٥ ئەندامی سوپای قودس لەو هێرشەدا کوژران. لە دوای کۆنتڕۆڵ کرانەوەی ئەو ناوەندە لە لایەن بەشار ئەسەدەوە، کۆماری ئیسلامی جاریکی دیکە ئەو ناوەندەی نۆژەن کردبۆوە.

وێڕای ئەوەی ٩٠ لەسەدی هێزی سوپای قودسی ئێران لە دوو رۆژ لەوە پێشەوە بنکە سەبازیەکانی خۆیان کە پیشتر ئاواتودی باسی کردبوو چول کردبوو، بەو حاڵەشەوە سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە کوژرانی ١٥ کەس لەئەندامانی سوپای قودس دەکەن کە جەنازەکانیان دیار نەماوە.
هەروەها٤٠ ئەندامی حیزبوڵڵا و ٣٥ کەسی سەر بە دەسەڵاتی سووریا کوژراوە. خەساری کەمی گیانی هێزەکانی سوپای قودس و حیزبوڵڵا لە چاو هێرشی بەڕبڵاو و هۆشمەندی مووشەکی بە هۆکاری چۆڵ کردنی بنکە نیزامیەکانە لە لایەن ئەو هێزانەوە، بەڵام خەسارەتی ماڵی ئە هێرشانە بە میلیارد دۆلار مەزندە دەکرێ. کۆگای مووشەکی و تەقەمەنی حومس، دامەزراوەی سەربازی حەما، مزە و جەبل قاسیوون بە تەواوی لە نێو براون.
بەپێچەوانەی بانگەشەی مێدیا حکومەتیەکانی ئێران و حکوومەتی سووریا، مووشەکەکان ئامانجە لە پێش دا دیاریکراوەکانی خۆیان پێکاوە و ئەو دیمەنانەی مێدیای سووریا بڵاوی دەکاتەوە ڤیدیۆی ئێدیت کراوی مووشەکە شکێنراوەکانی حووسیەکانە لە لایەن سعوودیاوە.
هێرشی مووشەکی بەرەبەیانی رۆژی شەممە بە میلیارد دۆلار سەرمایەگوزاری ئێران و یارمەتیە نیزامیەکانی ئەو وڵاتەی بۆ بەشار ئەسە بە بادا. ڕووسیا تەنیا چاولێکەری دۆخەکە بوو و سپای قودس بە پیچەوانەی هیرشەکانی پێشوو کە دەگوترا ئەگەر هێرشێک بکرێت ئیسرائیل وێران دەکات، بێ دەنگی و هەڵاتن لە مەیدانی شەڕو چوونە نێو خەڵکی سڤیلی بە قازانج زانی.








تعليقات