بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە منبج

وێنەکان بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکایە لە شاری منبج لە باکووری سووریا. ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو بنکەیەوە هاوکاری هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکەن، کە ئیدارەی شارەکەیان بەدەستە.
بوونی هێزەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیە لەکاتێکدایە، کە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا چەند جارێک هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئەو ناوچەیەی کردووە.
محەممەد ئەبوعادل، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازی منبج دەڵێت “بەدڵنیاییەوە ئێمە هەڕەشەکانی تورکیا بەجیدی وەردەگرین، هەندێک ئامادەکاری بەرگریمان کردووە، ئەنجوومەنی سەربازی منبج ئامادەکاری بەرگرییان لە بەرەکانی پێشەوە کردووە”.
ئەنجوومەنی سەربازی منبج دەڵێت، بۆ پارێزگاریکردن لە شارەکە رێککەوتنێکیان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش کردووە.
بەپێی ئەو رێککەوتنەی بەرپرسانی سەربازی منبج باسیدەکەن، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەئەگەری هەر هێرشێکی دەرەکی پارێزگاری لە شارەکە دەکەن.
خالید مستەفا، فەرماندە لە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت “هێزەکانی هاوپەیمانان رۆژانە چاودێری سنوورەکان دەکەن، لەم دوایەدا ئەم چاودێرییەیان زیاتر کردووە، هاوکات هێزی زیاتریان لە منبج جێگیرکردووە، ئەوەش وەک پێشبینییەک بۆ هەر هەنگاوێک کە رەنگە لەلایەن تورکیاوە بنرێت”



















تعليقات