به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، شه‌وی رابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره باشووری گونده‌واری حه‌له‌بی له باكووری سووریا له نزیك پێگه‌یه‌كی چه‌كدارانی پاڵپشتیكه‌ری رژێمی سووریا و میلیشیا شیعه‌كانی هاوپه‌یمانى ئه‌و رژێمه هه‌ژاند.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ته‌قینه‌وه‌كه له باره‌گایه‌كی لیوای فاتمیونی ئه‌فغانی سه‌ر به ئێران له ناوچه‌ی چیای عه‌زان له گونده‌واری حه‌له‌ب روویداوه.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌ش كرد، ئه‌و ناوچه‌یه كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر به ئێران له‌خۆی ده‌گرێت له ناوچه‌ی گونده‌واری رۆژئاوای حه‌له‌ب.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ٢٠ئەفسەری ئێرانی کوژراون و ژمارەیەکی دیكه‌یش بریندار بوون.
به‌گوێره‌ى “تۆڕى شام”، ئه‌و ناوچه‌يه له‌لايه‌ن چه‌ند فڕۆكه‌يه‌كى نه‌ناسراوه‌وه كراوه‌ته ئامانج، راسته‌وخۆ دواى بۆردومانه‌كه‌ش ده‌نگى ته‌قينه‌وه بيستراوه.

دوو وه‌زیری ئیسرائیلی: ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له “جموجۆڵی” دژ به ئێران له سووریا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، دوو وه‌زیری ئیسرائیلی هۆشداریاندا، كه ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له جموجۆڵی دژ به ئێران له سووریا، ئه‌م لێدوانانه دوای هه‌فته‌یه‌ك دێت له بوردومانی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی تیفۆڕ له سووریا، كه بووه هۆی كوژرانی حه‌وت كه‌س له هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێران، كه تیایدا بۆردومانه‌كه خرایه پاڵ هێزی ئاسمانيی ئیسرائیل.
وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆ، جلعاد ئه‌ردان، ئه‌ندام له حكومه‌تی ئه‌منی بچوككراوه، به رادیۆی سوپای ئیسرائیلی راگه‌یاند، “به‌رده‌وام ده‌بین له جموجۆڵ دژ به هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازیی له ئێران كه هه‌ڕه‌شه پێكبهێنێت له‌سه‌ر ئاسایشی ئیسرائیل”.
لای خۆشییه‌وه وه‌زیری خوێندن، نه‌فتالی بینیت، كه ئه‌ویش ئه‌ندامی حكومه‌تی ئه‌منی بچوككراوه‌یه، رایگه‌یاند، “ئیسرائیل مافی جموجۆڵی ته‌واوی هه‌یه”.
هه‌روه‌ها، گوتيشی: “رێگه ناده‌ین ئێران له سووریا سه‌نگه‌ر بگرێت، نابێت سنووره‌كانی، باشووری وڵاته‌كه‌مان ببێته به‌رهه‌یوانێكی كراوه بۆ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا”.
Comments
Post a Comment