تورکیا دەزانێ بە ڕووخانی دیکتاتۆرەکانی عێراق و سووریا و ئێران تورکیاش بەرەو دابەشبوون دەچێت.
تورکیا بەو بیروبۆچینەی کە هەیتی سوور دەزانێ نە لە نێو ئەرووپا شوێنی دەبێتەوە و نە گەلی کوردیش وەک جاران پاڵپشتی دەکەن.
تورکیا تەنها کێشەی لەگەڵ گەلی کورددا نییە، بەڵکوو کێشەی ناوخۆی هەیە لەگەڵ ڕەوتی فەتحوڵڵا گوولەن، و باڵی جەهەپە لە نێو خۆی وڵاتیش.
لەدەروەی وڵاتیش کێشەی هەیە لەگەڵ، قڕکردنی خەڵکی ئەرمەنی، داگیرکردنی قوبرس، داگیرکردنی دوورگەکانی یۆنان و دەستبەسەرکردنی سەربازانی یۆنانی و هەڕەشەکردن لە وڵاتی ئیتالیا لەمەڕ پاڵاوگە نەفتەکانی نێو دەریای ناوڕاست، و یارمەتی نەدانی ئەمریکا و خۆ دوور خستنەوە لە وڵاتانی ڕۆژئاوای و بە دۆست گرتنی ڕووسیا وەک هاوپەیمانێکی بەرەی باڵکان.
ناسیۆناڵیزمی کوردی وای کردووە کە وڵاتانی دەستکردی داگیرکەری کوردستان ترسیان لی بنیشێ لەمەڕ دابەشبوونی ئەو خاریتا دەستکردەی کە ناویان لێناوە تورکیا و عێراق و ئێران و سووریا، گەلی کورد وەکوو جاران نەمانەوە و دوژمنەکانیش هەست بەمە دەکەن، بۆیە بڕیاری بەپەلە دەدەن و دەستڕێژی دەکەنە نێو خاکی کوردستان و گەلی کورد کۆمەڵکوژ دەکەن تاکوو ئەو ناسیۆناڵیزمە کوردیە سەر هەڵنەدات و ئەو وڵاتانە بەرەو دابەشبوون نەچن.
وتەکانی ئەردۆغان:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا ترسی دابه‌شبوونی ناوچه‌كه‌ی لێنیشتووه‌و گوتوویه‌تی: “هه‌وڵێك هه‌یه سه‌رله‌نوێ ناوچه‌كه دابه‌ش بكاته‌وه و له سووریا و عێراقه‌وه ده‌ستپێبكرێت، ده‌زانین توركیاش ده‌كاته ئامانج، به‌ڵام ئێمه به‌رپرسیارێتی گه‌وره ده‌خه‌ینه سه‌رشانی خۆمان بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له‌و هه‌وڵانه بگرین”.
ئه‌ردۆغان كاتێك له چالاكییه‌كی زانكۆی بوغازئیچی ئیستانبوڵ گوتارێكی پێشكه‌ش كردووه گوتوویه‌تی: “ئه‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌ی توركیا و ناوچه‌كه‌ی پێدا تێده‌په‌ڕێت وایكردووه بڕیاری خێرا ده‌ربكه‌ین و به وردی جێبه‌جێی بكه‌ین. ئه‌وانه‌یشی ئه‌و حیساباتانه ده‌كه‌ن پێیانوایه توركیای ئه‌مڕۆ توركیای جارانه، ده‌بێت بزانن ئه‌و توركیایه نه‌ماوه ملكه‌چی سیناریۆكان ببێت كه له ده‌ره‌وه نه‌خشه‌یان بۆكێشراوه”.
ئه‌ردۆغان كه ده‌یه‌وێت حوكمڕانی وڵات به‌ته‌واوه‌تی بگوازێته‌وه بۆ سیستمی سه‌رۆكایه‌تی، له كۆتایی قسه‌كانیدا رایگه‌یاندووه: “ئه‌و هۆكارانه وایانكردووه داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكه‌م له ٢٤/٠٦/٢٠١٨ له بری مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2019 و دواتر په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات”.
ته‌نها ئه‌ردۆغان ئه‌و قسانه ناكات، به‌ڵكو سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی ٢٤/٠٤/٢٠١٨ گوتبووی: “مۆسكۆ چاودێری ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كات كه ئامانجی دابه‌شكردن و وێرانكردنی سووریایه، رێگه ناده‌ین ئه‌وه رووبدات و هیچ سازشێك له‌لایه‌ن ئێمه‌وه بۆ ئه‌و پرسه نابینرێت. جگه له‌وه‌یش ئاماده‌ین سیستمی مووشه‌كیی ئێس 300 بده‌ینه دیمه‌شق”.
Comments
Post a Comment