بەشی شەست و هەشتی مێژوو: خواوەندە نەتەوەییەکان:

بەشی شەست و هەشتی مێژوو: خواوەندە نەتەوەییەکان:
ڕۆڵی هەندێک لە خواوەندەکان گەشەی سەند بە هۆی فراوانبوونی دەسەڵاتی شار و ئەو نەتەوانە کە دەیان پەرەستن و کاتێک پاشاکان کە پیرۆزییان لەو خواوەندانە دەنا، هەوڵی بڵاوکردنەوەی پەرەستنیان لە شارەکانی تردا دەدا ئەم جۆرە خواوەندانە تایبەتمەندی (نەتەوەییان) وەرگرت لە جۆری ئەم خواوەندانە:
١- مردۆخ: خواوەدنی شاری (بابل) و هێمای دەسەڵاتی بوو. لە سەردەمی حەمورابی و دەوڵەتی (بابل) پەرستگاکەی پێی دەگوترا(ئیساکلا)، ڕۆڵی پاڵەوانی لە داستانی بەدیهێنانی بابلدا پێ پێبەخشراوە، هاوسەری خواوەدنی (سربانیتم)بوو.

٢- ئاشوور: خواوەدنی ئاشووریەکانە و هێمای دەسەڵاتداریانە، ڕۆڵی ئەم خواوەندە بە هۆی فراوانبوونی دەوڵەتی ئاشووری پەرەی سەند، بووە هاوشانی خواوەدنی ئەنلیل کە خواوەدنی سۆمەریەکان بوو، لە شارەکانی(ئاشوور و کەلخ و خرسباد و نەینەوا)دەپەرسترا.
٣- خالتی (خالدی): خواوەدنی دەوڵەتی ئووراتۆکان بوو هەروەها خواوەدنی (خالیدیان)یش بووە کە لە ناوچەی (ڕواندز) جێگیربوون.

شا سەرجۆنی دووەم لە ساڵی ٧١٤پ.ز پەلاماری خالیدیەکانی داو پەرستگای خواوەندی (خالیدی)تاڵان کرد و پەیکەرەکەی بۆ وڵاتی ئاشوور گواستەوە.

تعليقات