بەشی یازدەیەمی کۆمەڵناسی؛ هۆکاری پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان:

چەند پاڵنەرێک پاڵ بە کەسانەوە دەنێت تا پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەگەڵ یەکتر پەیدا بکەن.










پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان هۆیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵێ هاندەر و پاڵنەری جیاواز کە هانی کەسان دەدات بۆ بەستنی پەیوەندییەکان، هەر وەکوو:

١- پاڵنەری ئابووری پاڵ بە کرێکارانەوە دەنێت تا لە کارگە کار بکەن و پەیوەندی لەگەڵ کرێکاران و خاوەن کارەکەیان ببەستن.

٢- پاڵنەری پەروەردەیی وا لە قوتابی و خوێندکار دەکات کە لە قوتابخانەکەی بخوێنێ و چەندین پەیوەندی لەگەڵ قوتابیان و مامۆستایان پەیدا بکات.

٣- پاڵنەری سەربازی هانی جەنگاوەران دەدات تا بچنە ناو دەزگا سەربازییەکان و پەیوەندی بە سەربازانی دیکەوە ببەستن.
٤- پاڵنەری تەندروستی وا دەکات پەیوەندی نێوان نەخۆش و پزیشکان بە تین بکات.
کەواتە چەند پاڵنەرێک پاڵ بە کەسانەوە دەنێت تا پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەگەڵ یەکتر پەیدا بکەن، ئەمجۆرە پەیوەندییانە بە هەموو ئاستەکانییەوە ئاوات و پێداوسیتییەکانی ئەو کەسانەی کە پێیەوە پابەندن دابین دەکات و بە یاسا و بڕیارەکانییەوە پابەند دەبن.

پێناسەیەکی دیکە بۆ کۆمەڵناسی هەیە دەڵێت:
(( ئەو زانستەیە کە لە ڕەفتاری کۆمەڵایەتی تێدەگات و شیکاری بۆ دەکات)).
مەبەستیش لە ڕەفتاری کۆمەڵایەتی:
هەر جموجۆڵێکی بە ئەنقەستی کەسە، کاتێ کە لە نێو کەسانی دیکە دەبێت و دەشبێ ژینگە و بارودۆخی هۆی ڕەفتارەکە هەبن.

ڕەفتار کردن پشت بە سێ بنچینەی سەرەکی دەبەستێ:

ئەلف: دوو کەس یان زیاتر کار لە یەکتری دەکەن و ئەو ڕەفتار و ڕووداوانە دێتە کایەوە کە بۆ تۆژێنەوە و لێکۆڵینەوە پێویستە.

بە: بوونی چەند ڕۆڵێکی یەکسان یان جیاوازی لە نێوان ئەو کەسانەی کە ڕەفتار ئەنجام دەدەن و پێی هەڵدەستن.
جیم: بوونی چەند پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتی هاوشان لەگەڵ کردارە ڕەفتارییەکان.

تعليقات