هێرشی داگیر کاری تورکیای فاشیست دژی ناوچەکانی کوردستان.
بە هۆی یەکنەگرتنی ناو ماڵی کوردو خیانەت لە کەرکووک، بە هۆی بێ دەنگی کوردی پارچەکانی دیکەی کوردستان لە ئاست داگیر کاری تورک و تیرۆریستان لە شاری عەفرین لە کوردستانی رۆژئاوا، ئێستا تورکی داگیرکەر چاوی بڕیوەتە باشووری کوردستان، حکومەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەکانی کوردستان بە دووری ٢٠ کیلومتر پەلی هاویشتووەتە ناو خاکی کوردستان، بۆ لێدانی پەکەکە!
حکوومەتی تورک و ئێران ماوەیەکە دەستیان داوەتە داگیرکردنی خاکی کوردستان. بە تایبەتی لە کەرکووک، حکوومەتی داگیرکەری تورک هانی تورکمەنەکان دەدات کە ئاژاوە بنێنەوە کە گواییا کەرکووک شارێکی تورکەمەنە نەک کوردی!
ئێران بە پشتیوانی ملیشیا تیروریستەکانی شێعە وەکوو حەشدی شەعبی ، بە هاوکاری بنە
ماڵە خیانەتکارەکەی هێرۆ تاڵەبانی، توانیان شاری کەرکووک داگیر بکەن، حەیدەر عەبادی بکەنە پاڵەوان و پیاوی گۆرەپانی خۆیان، ئەگەر خیانەت و نۆکەری ئەو بنەماڵە نەبواییا ( ژنی مام جەلال هێرۆ تاڵەبانی و کوڕە خیانەتکارەکەی پاڤێڵ تاڵەبانی و برازاکانی لاهوور جەنگی و ئاراس شێخ جەنگی). ئێستا حکومەتی گەندەڵی عەرەبی لە بەغدا ئاوەها بە سەر کوردی باشووردا زاڵ نەدەبوون. لەولایشەوە تورکیا پەلاماری داگیرکردنی پارچەکانی دیکەی کوردستانی نەدەدا. ئێرانیش خۆی بە قارەمان نەدەزانی. کە فشە بە ناو ماڵی کورد بکا.
خیانەتی ١٦ ئوکتوبر ، خنجەرێک بوو کە لە دڵی کورد درا. ئەوان ڕێگا خۆشکەر بوون تا داگیرکەران، جارێکی تر کوردستان داگیر بکەنەوە. بە هۆی ناکۆکی و خیانەت ئێستا هەم ئیران، تورکیا، و وڵاتانی ناوچەکە چاویان بڕیوەتە کوردستان بە داگیر کردن و بە عەرەب و فارس و تورک کردنی ناوچە کوردستانیەکان.
سەرشۆڕی و نەمان بۆ ئەو کەسانەی کە بە ناو سیاسەتمەدار، سەرکردە، ئۆپۆزسیون، حیزب ، تاکە کەسی سەربەخۆ ، دینی و نا دینی ، ئەوانەی کە بازرگانی و چەواشەکاری بە خاک و گەلی “کوردەوە” دەکەن، ئێستا لەم سەردەما لە خۆبایی بوون و هەستی نەتەوایەتیان لە لا کز بووە یان هەر نەماوە و کورد و کوردستان لای ئەوان بووە بە بازارێک و بازرگانی پێوە دەکەن بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسی و حیزبەکانیان، پارە و سەرمایە لە لایەن حکوومەتەکانی داگیرکەری کوردستان وەکوو عێراق ،ئیران، تورکیا و ….هتد ، وەردەگرن و کوردیان فرۆشتووە، وەکوو قسەیەکی کۆنی کورد هەیە ئەیژێت “شێر ناو ماڵ و رێوی دەر” لە ناو خۆیانا پاڵەوان و قارەمانن، بەڵام جاشایەتی بۆ وڵاتە داگیر کەرەکان دەکەن و کوردو کوردستانیان بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان فرۆشتووە. بەڵام ڕۆژێک دادێت دەکەونە بەر شاڵاوی تووڕەی خەڵکی کوردی وڵات خۆشەویست و ئاوارەی دەستی ئەوان.
هەر ئەوانەی کە خۆش خزمەتی دەکەن بۆ دۆژمنان ئێستا بە زانایی بێت یان نەزانی ، با ئەوە بزانن کە لە لایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە هیچ قیمەتێکیان نییە، ئەوانە بەس ئامرازێکن بۆ دۆژمنان، بۆ بەرژەوەندی خۆیان بە کاریان دێنن تا “کوردی” پێ لە ناو ببەن. ئەوکەس و لایەنانە لە بیرو هۆشی کورد لەبەر دەکرێن و ئەو خیانەتانەیان لە بیر ناکرێن ئیستا بێت یان لە دووارۆژ ئەو خیانەتکارانە لە سێدارەی گەل دەدرێن . و رۆژی خۆیان دەبینن.
ئێمە وەکوو کوردانی بەشەکانی دیکەی کوردستان زۆر بە جوانی چاومان لە ئەزموونی براکوژی و خیانەتی باشووری کوردستان هەیە، کە چۆن بۆ موچەو بودجە خۆیان و خاکی کوردیان فرۆشتووە و خاکی کوردانیان هەرزان لە باوەشی دوژمنانان ناوە.
Comments
Post a Comment