کچێکی ئێرانی بە ناوی”نەسیم نەجەفی ئەقدەم” هێرش دەکاتە سەر بنکەی یوتووب لە ناوچەی سانفرانسیسکۆ.

کچێکی ئێرانی بە ناوی”نەسیم نەجەفی ئەقدەم” هێرش دەکاتە سەر بنکەی یوتووب لە ناوچەی سانفرانسیسکۆ.
بابی نەسیم هۆکاری هێرش کردنی کچەکەی بۆ سەر ناوەدنی یوتووب دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی ماڵپەڕی یوتووب زۆربەی ڤیدیۆیەکانی نەسیمی سانسۆر کردووە و بینەری ماڵپەڕەکەی کەم کردووەتەوە.
نەسیم پاش هێرش کردنە سەر بنکەی یوتووب کە کۆتایدا بەو چەکەی کە هێرشەکەی ئەنجامداوە خۆی دەکوژێت و کۆتای بە ژیانی خۆی دێنێ.
بابی لەوە پیشتر هۆشداری دابووە پۆلیس لەمەڕ ون بوونی کچەکەی بەڵام دووای دوو ڕۆژ شوێنی کچەکەی پەیدا دەکات، بەڵام بابی ئەوەی پشت ڕاست کردووەتەوە کە کچەکەی ڕقی لە ناوەدنی یوتووب بووە بۆ ئەوەی ڤیدیۆیەکانی سانسۆر کراوە.

کورتەی لە ژیانی نەسیم:
تەمەنی ٣٩ ساڵە و لە مێژە دانیشتووی وڵاتی ئەمریکایە و حەزی لە خواردنی گوشت نەبووە و ڕقی لە کوشتنی ئاژەڵان بووە و دژی سەربڕینی هەر جۆرە ئاژەڵێک بووە و لە ڤیدیۆیەکانیدا بە ڕوونی دیارە کە پارێزەری مافی ئاژەڵانە و خۆی بە گشتی حەزی لە خواردنی ڕووەک بووە.

نەسیم نەجەفی ئەقدەم بە ڕەچەڵەک ئێرانیە و خاوەندی ئەم ماڵپەڕەیەکە بە زۆری ڤیدیۆ و وێنەکانی لێرە بڵاو کردووەتەوە.

”www.nasimabc.com” 

تعليقات