خۆيان مه‌كه‌نه نێچيرى خووى گێچه‌ڵ و شه‌ڕانگێزى و ئه‌گه‌ر زۆر ناچار بوون بچنه ئه‌و كۆبوونهوانهوه، داوا بكه‌ن هاوڕێيهکتان لەوێ ئاماده بێت.
سه‌نديكاى ئه‌كته‌رانى ئه‌مريكا داوا ده‌كات بۆ دووركه‌وتنه‌وه له گێچه‌ڵى سێكسى كۆبوونه‌وه له ژوورى هۆتێله‌كان نه‌كرێت.
گه‌وره‌ترين سه‌نديكاى ئه‌كته‌رانى ئه‌مريكا، دوێنێ پێنجشه‌ممه داوايكرد، كۆتايى به‌و كۆبوونه‌وانه بهێنرێت كه له ژوورى ميوانخانهكان و ڤێلا تايبه‌ته‌كان ئه‌نجامده‌درێت، له پێناو دووركه‌وتنه‌وه له مه‌ترسى گێچه‌ڵى سێكسى.
گابرێڵ كارتريس، سه‌رۆكى سه‌نديكاكه، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه له سايتى سه‌نديكاكه بڵاوكراوه‌ته‌وه، رايگه‌ياندووه، سه‌نديكا سووره له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى سيناريۆى ئه‌و ئاژه‌ڵه دڕندانه‌ى په‌لامارى ئه‌كته‌رانى ئافره‌ت ده‌ده‌ن، له ژێر په‌رده‌ى كۆبوونه‌وه‌ى كار له ميوانخانه و ڤێلا تايبهتييهكانياندا.

ده‌يان ئه‌ستێره‌ى سينه‌ما و سياسه‌ت و راگه‌ياندن، دوورخراونه‌ته‌وه، يان ده‌ستيان له كاره‌كانيان كێشاوه‌ته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى تۆمه‌تبار كراوون به ره‌فتارى دزێوى سێكسيانه.
سه‌نديكاكه داواشى له ئه‌ندامانى كردووه، داوه‌ت و كۆبوونه‌وه له ميوانخانهكان و ڤێلا تايبه‌ته‌كان ره‌تبكه‌نه‌وه و خۆيان نه‌كه‌نه نێچيرى خووى گێچه‌ڵ و شه‌ڕانگێزى و ئه‌گه‌ر زۆر ناچار بوون بچنه ئه‌و كۆبوونهوانهوه، با داوا بكه‌ن هاوڕێيهكيان ئاماده بێت.
Comments
Post a Comment