بەشی هەشتەمی مافی مرۆڤ؛ پۆلێنکردنی مافەکانی مرۆڤ

بەشی هەشتەمی مافی مرۆڤ؛ پۆلێنکردنی مافەکانی مرۆڤ
لەبەر ئەوەی مرۆڤ جەمسەری هەموو مافەکانە و سەرجەمی ئەو مافانەش لە پێناو بەرژەوەندی ئەو دایە و بە پێوەرێکیش کە مافی مرۆڤ لە قۆناغی گەشە سەندندایە، بە چەندین قۆناغی جیاوازدا تێپەڕیەوە و لەگەڵ ئایدیۆلۆژیا و بیرە جیاوازەکاندا ڕێچکەی بەستووە. کەوتۆتە ژێر کاریگەری سیاسی و ئابووریی و یاسایی و ئایینی و کۆمەڵایەتی و بیر و باوەڕەوە، بۆیە چەندین جۆر کۆمەڵە مافی بۆ دەستەبەر و گەڵاڵە کراوە، کە هەریەکە پێکهاتە و سیمای تایبەتی خۆی هەیە، ئەوانیش پیکەوە، مافی مرۆڤ پێکدەهێنن، ئەو مافی مرۆڤەی پێوەری بنەڕەتی ژیانی گونجاو و مەندەنییە و ئامانجی هەر پێشکەوتنێکی کۆمەڵایەتیشە.
لەو گۆشە نیگایەوە مافی مرۆڤ بە چەندین شێواز و جۆر پۆلێن کراوە، لێرەدا تەنیا مافە مەدەنی و سیاسیی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و ڕۆشنبیرییەکان دەخەینە ڕوو.

تعليقات