بەشی حەفتەمی مافی مرۆڤ؛ تایبەتمەندیەکانی مافی مرۆڤ:

مافی مرۆڤ جا چ کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانی، یان ئابووری و ڕۆشنبیریەکان بێ، مافگەلێکی یەکسانن و ئەستەمە لە یەکدی جیابکرێنەوە
بەشی حەفتەمی مافی مرۆڤ؛ تایبەتمەندیەکانی مافی مرۆڤ:
مافی مرۆڤ چەند تایبەتمەندیکی دیاریکراوی هەیە. ئەمانەی لای خوارەوە دیارترین تایبەتمەندیەکانی مافی مرۆڤن:
١- مافی مرۆڤ ناکڕدرێت و نافرۆشرێت، خەڵاتێکیش نییە کەسێک بەخشیبێتی، بەڵکوو موڵکی مرۆڤایەتییە بە تایبەتمەندی مرۆڤبوونیانەوە بەندە، مافی مرۆڤ بۆ هەموو کەسێک مافێکی ڕەسەنە و پێوەی لکاوە.

٢- مافی مرۆڤ خۆی لە خۆیدا مافی هەموو کەسێکە بێگوێدانە” ڕەنگ، ڕەچەڵەک، ئایین، ڕەگەز، بیروڕای سیاسی یان بنەچەی کۆمەڵایەتی و…هتد. ئێمە هەموو بە سەربەستی و یەکسانی و چوونیەک لە شکۆمەندی و مافدا لە دایکبووین، لەم ڕاستییەشەوە کەواتە مافی مرۆڤ لە شێوە و ناوەڕکدا مافێکی جیهانییە.
٣- نابێ بە هیچ جۆرێک مافی مرۆڤ کەمبکرێتەوە، چونکە کەس بۆی نییە لەبەر هەر هۆیەک بێ، کەسێکی دی لەو مافانە بێ بەش بکات، تەنانەت ئەگەر یاسای وڵاتێکیش دان بەو مافانەدا نەنێ و پێشێلیکات، لە نرخی کەم ناکاتەوە. پێشلکردنی مافەکان، نەبوونیان ناگەینێ.



٤- مافی مرۆڤ یەک یەکەیە و بەشبەش ناکرێ، چونکە مافی مرۆڤ گەر مافی سیاسی یان مافی ئابووری و کۆمەڵایەتی بێ، هەموویان پێکەوە یەک یەکە پێکدەهێنن.
٥- مافی مرۆڤ یەکبینە لەبەرەو پێشچووندایە و بە مرۆڤێتی مرۆڤەوە بەندە، چونکە پێویستی مرۆڤ لە ڕووی مادی و مەعنەوییەوە لە پەرەسندنی بەردەوامدایە، ئەوەش وا دەگەینێ کە ئەرک و مافەکانیشی لە پەرەسندندابێ و ببێتە فاکتەرێک بۆ پۆلێنکردنی چەندین مافی تر، دەکرێ بڵێین: مافی مرۆڤ کۆڵەکەی هاوبەشی کۆمەڵ و شارستانیەتە جۆراوجۆرەکانە.
٦- فێرکردنی مافی مرۆڤ کارێکی زۆر گرنگە، چونکە بەشێوەیەکی سەرەکی ڕۆڵی لە یەکتربوردن و دادوەریی ناو کۆمەڵ و دامەزراوەکان بە گشتیی دەبینێ.
٧- مافی مرۆڤ وەک خۆی نامێنێتەوە، بەردەوام لەپەرەسندندایە، تەنانەت گەیشتووە بەوەی کە تەنیا بایەخ بە مافی تاک نەدات، بەڵکوو مافی ئابووری و کۆمەڵایەتیش بگرێتەوە، کە بەوەچەی دووەم دەناسرێ. مافی کۆمەڵیش، وەک مافی گەشەکردن و پەرەسەندن و کەش و هەوای خاوێن و ئاشتی جیهان، وەچەی سێیەمە.
٨- مافەکانی مرۆڤ پێوەندییەکی توند و تۆڵ پێکیانەوە گرێدەدا، بە جۆرێک پێشخستنی هەرکام لە مافەکان لەسەر حسابی یەکێکی دییان ئەستەم بێ. مافی مرۆڤ جا چ کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانی، یان ئابووری و ڕۆشنبیریەکان بێ، مافگەلێکی یەکسانن و ئەستەمە لە یەکدی جیابکرێنەوە و دەوڵەتانیش بە پێی یاسا دەبێ کارێک بکەن هاوڵاتییەکانیان بە مسۆگەری چێژ لە مافەکانی خۆیان وەرگرن. ڕاستیی ئەوەش کە مافی مرۆڤ یەک یەکەی لێکدانەبڕاوە، نەتەوە یەکگرتووەکان یەکبینە، لە ڕێی ئەو ئەرکە جۆراوچۆرانەیەوە شتەکان یەکلا دەکاتەوە کە پێوەندبێ بە مافی مرۆڤەوە، بگرە لەو ڕووەوە جەخت لەسەر ئەوە دەکرێ، کە بەڵگەنامەیەکی مافی مرۆڤ نییە یەک یەکەیی و پێکەوە گرێدانی مافی مرۆڤ یەکلا مەکاتەوە. لە ڕاگەیاندنی کۆنگرەی جیهانی مافی مرۆڤدا کە لە ماوەی(١٤-٢٥)ی حوزەیرانی (١٩٩٣)دا لە “ڤیەنا” بەسترا، هاتووە: گشت مافەکانی مرۆڤ یەک یەکەی پێکەوە گرێدراو لکاوە و لە یەکدی جیا ناکرێنەوە.

تعليقات