بەشی نۆیەمی ئەدەب؛ ئەدەبی کلاسیزمی کوردی

هەر ناوچەیەک لە کوردستاندا، ئەگەر لە باری ژیان و مێژووی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی پێشەکەوتنی بە خۆیەوە بینیبێت، ئەوا ئەدەبی کوردی لەوێ سەریهەڵداوە.
سێیەم شێوەزاری کرمانجی سەروو:
لەمەو بەر ئەوەمان زانیوە، کە هەر ناوچەیەک لە کوردستاندا، ئەگەر لە باری ژیان و مێژووی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی پێشەکەوتنی بە خۆیەوە بینیبێت، ئەوا ئەدەبی کوردی لەوێ سەریهەڵداوە و بە دیالێکتی ئەو ناوچەیە ئەدەبیاتەکە نووسراوە.
لە ئەدەبی کلاسیزمی کوردی بە دیالێکتی کرمانجی سەروو ئەووی، کە مابیتەوە نەفەوتابێت، مێژووەکەی بۆ سەردەمی میرنشینی بۆتان دەگەڕێتەوە. شاری جزیرە، کە پایتەختی میرنشینی بۆتان بوو جەرگەی پەیدابوون و پەرەسەندنی ئەدەبیاتی کوردی بە زاراوەی کرمانجی سەروو بووە و بەشە دیالێکتی ئەو ناوچەیەش بووە بە بناغەی ئەو زمانە ئەدەبییەی کرمانجی سەروو، کە لەو کاتەوە کوردی پێدەنووسرێت و زۆر شاعیر هەبوون، کە خەڵکی ئەو ناوچەیە نەبوون و سەر بەو بەشە دیالێکتە نەبوون، یا تەنانەت سەر بە کرمانجی سەروو نەبوون، بەڵام دەسەڵات و تەشەنە سەندنی ئەدەبی کوردی بە زراوەی بۆتانی وای لیکردبوون، کە بە دیالێکتی بۆتان هۆنراوە بنووسن.



شارەزایانی مێژووی ئەدەبی کوردی وایان بۆ دەرکەوتووە، کە ئەدەبی کلاسیزمی کوردی بە دیالێکتی کرمانجی سەروو لە نیوەی دووەمی سەدەی حەڤدەهەم سەریهەڵداوە، ئەو شاعیرانەی کە بەم دیالێکتە هۆنراوەیان نووسیوە و زۆر دیارن(فەقێی تەیران، مەلای جزیری، عەلی حەریری، ئەحمەدی خانی، مەلای باتێ، شاپرتەوی هەکاری، مەلا مەنسووری گرگاشی، شێخ محەمەدی مەغریبی) ئینجا لێرەدا تەنها باسی مەلای جزیری و ئەحمەدی خانی دەکەین بۆ خوێندنی ئەدەبی کلاسیزمی کوردی بە دیالێکتی کرمانجی سەروو.

تعليقات