بۆچی ئەمریکا و هاوپەیمانان تەنیا لە کاتژمێرک کەمتر سووریایان بۆمباران کرد؟

بۆچی ئەمریکا سووریای بۆمباران کرد و تەنیا لە کاتژمێرک کەمتر درێژەی بەو بۆمبارانە نەدا و بەڵێنی خۆی لە مەڕ لێدانی ئەو وڵاتە بەجێ گەیاند؟
ڕەنگە پێتان سەیر بێت بۆچی ئەمریکا، ئەو مووشەکە گرانبەها و جوان و زەریفانەی کەمتر لە کاتژمێرێک ئاراستەی دەسەڵاتە شکستخواردووەکەی ئەسەد کرد!؟
هیچ پێتان سەیر نەبێت چۆن ئەو چەند مووشەکەی کە لە لایەن ئەمریکاوە بە هاوکاری فەڕانسا و بەریتانیا ئاراستەی سووریا کران، باروودۆخی سیاسی ئاسیای لە سەدا هەشتا گۆڕی و باڵانسی هێزی بە قازانجی وڵاتانی ڕۆژئاوا قۆستەوە و هێزی ڕووسیای لا سووریا تووشی شکست کرد و بە سووریا و دونیای سەلماند کە ڕووسیا ناتوانێت بەرگری لە دەسەڵاتی هیچ حکوومەتێکی دیکتاتۆر بکات لە ئاسیادا، گەر بێتو وڵاتانی رۆژئاوای دژی بۆەستنەوە.
شڵەژانی باروودۆخی سووریا ڕێگە خۆشکەر بوو بۆ لێدانی هێزەکان و بارەگاکای ئێران لە نێو خاکی سووریا بە شاراوەی لە لایەن وڵاتی ئیسرایلەوە، وە هەروەها بە تورکیاش بسەلمێنن کە تۆ زۆر هەنگاوی هەڵەت ناوە بەو هاوپیمانیە درۆینەی خۆت لەگەڵ ڕووسیا و ئێران، وە دەبینن کە جیهان چۆن بە ئاشکرا پاڵپشتی ئەو لێدانە بە حەقەی کرد، تەنانەت خودی تورکیاش. دەبێ 

تورکیاش تێگەیشتبێت کە باروودۆخی ئێستای تورکیا دەستکەمێکی لە ئێستای سووریا نییە بەرانبەر بە گەلەکەی خۆی و دەبێ دەست لە داگیرکردن و قات وقڕکردنی گەلی کورد هەڵگرێت و بەرەو چاکسازی نێوخۆی وڵات هەنگاو بنێت و پێوەندی خۆی لە گەڵ وڵاتانی ڕۆئاوایدا باش بکا، ئەگینا چارەنووسی تورکیاش لە چارەنووسی سووریا و ئێران باشتر نابێت.

تعليقات