کورد بۆ لە باشووری کوردستان باوەڕی بە خۆی نەماوە بەڵام زلهێزەکان حیسابی گەورەی لەسەر دەکەن؟
کورد لە باشووری کوردستان لە لایەن دوو وڵاتی داگیرکەری ئێران و عێراقەوە هەموو دەم لە ژێر گوشاری فکری و مادی و ئابووریدایە، بۆیە بە هەموو شێوەیەک کار لەسەر پەشیمان بوونەوەی خەڵکی کورد دەکرێ لە باشووری کوردستان لەسەر پاڵپشتی کردنی هێزەکانی ناوخۆیان و نانەوەی دووبەرکێی لە نێوانیان، باوەڕ نەبوون بە وڵات دمەزراندن و ئابووریەکی سەربەخۆ و پەرەپێدانی ناسیوناڵیزمی کوردی لە ناو هەموو تاکی کورددا.
بۆچی وڵاتانی زل هێز پاڵپشتی باشووری کوردستان دەکەن و باشووری کوردستان بە پێگەیەکی بەهێز لای خۆیان دادەنێن و بنکەو بارەگا و کنسۆڵخانەکانی خۆیان لەم ناوچەیەدا دەکەنەوە؟ باش دەزانن گەلی کورد نەتەوەیکی ئاشتیخواز و دیموکرات و ئازادیخواز و هاوپیەمانێکی باشی هەموو وڵاتانی جیهان و بەتایبەتی ڕۆژئاوایەکانە، بۆیە بە باوەڕێکی تەواوەوە ڕوویان لە باشووری کوردستان کردووە و پاڵپشتی کورد دەکەن بەرەو دەوڵەت بوون و سەربەخۆ بوونی کورد هەنگاو دەنێن و کورد هان دەدەن دژ بە ئەو چوار وڵاتە دەستکردەی دەورووبەری کوردستان.

ئایا ئیشی ئێمەی کورد چیە لە باشووری کوردستان، دەبێ کورد نەرێنی بیر نەکاتەوە کە ئێمە بە هیچ نابین و ئێمە بەس ئامراز و کەرەستەیەکی دەستی زلهێزەکانین، با بتوانین لەم دەرفەتانە کەڵک وەربگرین و وڵاتانی دەستکردی ئێران و عێراق و سووریا و تورکیا بە ئیرادەی خۆمان هەڵبوەشێنینەوە و وڵاتی خۆمان سەر لە نوێ بونیات بنینەوە، جا لە هەر پارچەیەکی کوردستاندا بێت.
…………………………………………………………………………………………………………………………………………………………………………..
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پارچه زه‌وییه‌ك بۆ باڵه‌خانه‌ی نوێی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر دیاری ده‌كات و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٣/٠٤/٢٠١٨ له رێوڕه‌سمێكدا كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق ئاماده‌ی بوون، له‌باره‌ی بایه‌خی پرۆژه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان قسه‌یان كرد.

سه‌ره‌تا دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق گووتی: “ئه‌مریكا پابه‌نده به پاڵپشتیكردنی خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانە و درووستكردنی كۆمةڵگایه‌ك بۆ كونسوڵخانە له هه‌ولێر نیشانه‌ی ئه‌و پاڵپشتییه‌یه و واشنتن پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستانێكی به‌ھێز ده‌كات”.
هه‌روه‌ها گووتی: “ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پیاوان و ژنانی خاوه‌نكاری كورد بۆ پرۆژه‌ی باشتر كار بكات”.
دواتر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له گوتارێكدا رایگه‌یاند: “ده‌ستخۆشی له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌كه‌م بۆ بونیاتنانی كۆمه‌ڵگای كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، نیشانه‌ی باوه‌ڕ و پشتیوانی واشنتنه له‌هه‌رێمی كوردستان و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم”.
هه‌روه‌ها گووتی: “په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌رێم تازه نیین و له راپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١ ئه‌مریكا له رێزی پێشه‌وه‌ی بڕیاری درووستكردنی ناچه‌ی ئارام بوو. له قۆناغی رووخاندنی رژێمی به‌عس و شه‌ڕی داعش‌یش ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه‌و ئه‌مڕۆش له قۆناغی سه‌قامگیریدا باڵه‌خانه‌ی كۆمه‌ڵگای كونسوڵخانه‌كه‌یان له هه‌ولێر درووست ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی بایه‌خ و به‌ره‌و پێشچوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یه”.
نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌یشی گووت: “گه‌ل و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شییان له‌گه‌ڵ گه‌لانی پێشكه‌وتووی جیهان له هه‌موو بواره‌كانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و كرانه‌و هه‌موو ئه‌و بوارانه هه‌یه كه جیهانی پێشكه‌وتووی له‌سه‌ر بونیادنراوه. پێشمه‌رگه‌یش هاوشانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی ئه‌و به‌هایانه دژی داعش و تیرۆر جه‌نگاون”.

هه‌روه‌ها سوپای به‌رپرسانی باڵیۆزخانه و كونسوڵه‌كانی پێشوو و ئێستای ئه‌مریكای له عێراق و هه‌ولێر كرد كه رۆڵی گرنگیان له پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه‌و گووتی:چاویشمان له هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی باشتره و داواكارین وڵاتانی جیهانیش هاوشێوه‌ی ئه‌مریكا بایه‌خ به پێشخستنی ئاستی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانیان بده‌ن”.
ئەمریکا گەورەترین کونسوڵخانە لەسەر ئاستی جیهان لە هەولێر دەکاتەوە
بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی و دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ، مەراسیمی راگەیاندنی دەستپێکردنی دروستکردنی باڵەخانەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بەڕێوەچوو.
Comments
Post a Comment