حسێن یەزدان پەنا سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان لە هەولێر تەقەی لێکرا.


ئێوارەی ئەمڕۆ حسێن یەزدان پەنا سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان لە هەولێر تەقەی لێکرا.
خەليل نادری بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی ئازادیی کوردستان ڕاگەیاند، لە شەقامی ١٢٠ مەتری لەلایەن ماتۆڕسکیلێتێکەوە دەستڕێژی گووللـە لە حسێن یەزدان پەنا کراوە.
وتیشی، حسێن یەزدان پەنا لەو ڕووداوی تەقەکردنە ڕزگاری بووە و هیچ کەسێکی تریش بەرنەکەوتووە.
هەروەها بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی ئازادیی کوردستان ڕووداوەکەی بە تیرۆرستی ناوبرد و دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێرانی بەو هەوڵە تۆمەتبارکرد.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوو چەند بەرپرس و ئەندامێکی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کراونەتە ئامانج.

تعليقات