بەشی هەشتەمی جوگرافیا؛ ناونیشانی نەخشە.

دەبێت ئەوەش بزانین کە بە خوێندننەوەی ناونیشانی نەخشە، بیرێکی سەرەتاییمان لەمەڕ بابەتی نەخشەکەوە یان لەمەڕ ئەو کۆمەڵە دیاردانەی کە نیشانی دەدات لە مێشکدا پەیدا دەببێت.
لەبەر ئەوەی نەخشە بۆ ئەوە دەکێشرێت کە دیاردە و زانراوەی جوگرافی و مەرامەکانیتری نیشان بدات” وا پێویست دەکات کە هەر نەخشەیەک بۆ بابەتێکی دیاری کراو بێت و بەتایبەتی بۆ دەربڕینی کۆمەڵە دیاردەیەکی دیاریکراوی جوگرافی بکێشرێت و هی ناوچەیەکی دیارکراوی سەر ڕووی زەوین بێت، بۆیە هەر نەخشەیەک ناونیشانی تایبەتی خۆی هەیە تا لەگەڵ ئەو نەخشانە تێکەڵ نەبێت کە تایبەت بە بابەتی ترەوە هەیە. بۆ نموونە دەڵێین، ئەمە نەخشەی بەرزی و نزمی سەر ڕووی زەوینە، ئەوەیان نەخشەی(مامناوەندی بارانی ساڵانەیە لە وڵاتانی ئەورووپای) ناونیشانی نەخشەکە لە جێگایەکی دا دەنووسرێت کە بگونجێت و دەبێت بە خەتێکی جوانیش بنووسرێت، پێویستە چوارچێوەی تایبەتی خۆی بۆ بکێشرێت.
دەبێت ئەوەش بزانین کە بە خوێندننەوەی ناونیشانی نەخشە، بیرێکی سەرەتاییمان لەمەڕ بابەتی نەخشەکەوە یان لەمەڕ ئەو کۆمەڵە دیاردانەی کە نیشانی دەدات لە مێشکدا پەیدا دەببێت. هەر لەو ناونیشانەوە ئەوەش تێ دەگەین کە نەخشەکێش چۆن چۆنی و بە چ شێوازێک ئەو دیاردە و زانییاریانە دەردەبڕێت. لەوانەیە دوو نەخشە بکێشرێن و هەردووکیان بابەتی نشینەی ئەورووپا بنوێنن و ناونیشانی یەکەمیان((نەخشەی چڕیی نشینەی ئەرووپا)) بێت هی دووەمیان(( دابەشکردنی نشینەی ئەرووپا بە نزیککراوەیی)).
هەرچەندە ئەم دوو نەخشەیە یەک بابەتن، بەڵام شیوازی نواندی بابەتی یەکەمیان ناوچەکانی نشینە دەنوێنن بە گوێرەی پلەی چڕی هەریەکەیان، پلە بە پلە و هەر ناوچەیەکیشی لەوانە بە جۆرێک ڕەنگ کراوە کە لە ڕەنگی ناوچەکانیتر جیاوازە. کەچی نەخشەی دووەمیان نشینەی ئەرووپای بە نزیککراوەیی بەسەر ئەرووپادا دابەشکردووە و بە خاڵ و پەڵەی ڕەنگاوڕەنگ کۆمەڵبوونی نشینەکانی هەر یەکە و لە جێگەی تەواوی خۆیدا نواندووە بەو جۆرە ئەو دوو نەخشەیە بە پێی جیاوازی ناونیشانیان هەر یەکەیان بە جۆرێک بابەتی نشینەکانی هەمان هەرێم دەردەبڕن.

تعليقات