ورده‌كاری پێدانی یه‌ك ملیار دۆلار له‌لایه‌ن قه‌ته‌ڕه‌وه‌ به‌ میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ سلێمانی

له‌به‌رامبه‌ر‌ ئازادكردنی راوچییه‌كان، حكوومه‌تی قه‌ته‌ڕ ملیارێك دۆلار ده‌داته‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌ شیعه‌كانی عێراق و رێككه‌وتنه‌كه‌ش له‌ سلێمانی جێبه‌جێكراوه‌.
بەگوێرەی چەند بەڵگەیەک کە دەست واشنتن پۆست کەوتوون قەتەر لە بەرامبەر ئازادکردنی 25 ھاوڵاتی وڵاتەکەیدا کە کۆتایی ٢٠١٥لە عێراق رفێندران نزیکەی یەک ملیار دۆلاری داوەتە بەرپرسانی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی. واشنتن پۆست بەڵگەکانی لە دەزگای ھەواڵگری وڵاتێکی دراوسیی قەتەرەوە دەست کەوتوون.
بەگوێرەی بەڵگەکان دوای ١٧مانگ لە رفاندنی ٢٥ راوچی قەتەری دواجار لە شاری سلێمانی، رفێنەرەکان کە قاسم سولەیمانی سەرپەرشتی كردوون لەگەڵ لایەنی قەتەری دەگەنە رێککەوتن.
قەتەر لە بەرامبەر ئازادکردنی 25 ھاووڵاتی وڵاتەکەی لە عێراق نزیکەی یەک ملیار دۆلاری داوەتە چەند گروپێک لەوانە: قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران و چەند سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی و حیزبوڵای لوبنانی و چەند بەرپرسێکی تورک و سووری. شوێنی ئاڵوگۆری ئەو پارەیەش شاری سلێمانی بوو.
واشنتن پۆست دۆکیۆمێنەکان و ناو و چۆنیەتی ئاڵوگۆرکردن و گەیاندنی پارەکەی بە رفێنەرەکان ئاشکرا کردووە کە لە دەزگای ھەواڵگری وڵاتێکی دراوسێی قەتەرەوە دەستی کەوتووە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی وڵاتەکە بکات.
بەڵگەکان تێکست مەسیجی ئاڵوگۆرکراوی نێوان باڵیۆزی قەتەر لە عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەیە.
کۆتایی ٢٥،٢٠١٥راوچی قەتەری ھاتبوونە ناو خاکی عێراقەوە. ٩لەو راوچییانە ئەندامی خانەوادەی میری قەتەر ئالسانی بوون.
قاسم سولەیمانی و سەرکردەکانی حەشدی شەعبی و حیزبوڵڵای لوبنان چەند بەرپرسێکی تورک و سووری ئەم دەرفەتە دەقۆزنەوە و لە رێگەی باڵیۆزی قەتەر لە بەغدا داوای پارەیەکی زۆر دەکەن.
زەید بن سەعید ئەلخەیارین باڵیۆزی قەتەر لە بەغدا لە نامەیەکدا دەنووسێ: “ئەمانە ھەموویان دزن، ئەم دەرفەتەیان قۆستوەتەوە”.
ئەو گرووپ و کەسانەی پارەکەیان وەرگرتووە، ئەمریکا وەک تیرۆریست ناساندوونی و لەدژی ئەمریکان, کاتی وەرگرتنی پارەکەش کە نزیکەی یەک ملیار دۆلار بووە لە گەرمەی شەڕی داعش بووە.
لە بەڵگەکاندا دەردەکەوێت ٥٠ملیۆن دۆلار دراوەتە قاسم سولەیمانی و ٢٥ملیۆن دۆلاریش دراوەتە ئەبو حوسەین سەرکردەی کەتائیبی حیزبوڵڵا و ٢٠ملیۆن دۆلاریش دراوەتە بەرپرسێکی ئێرانی بەناوی بەنھای.
بەگوێرەی بەڵگەکان قەتەر بەڵێنيداوە جیا لەوەی کە پارەکە دەدات چەند سەربازێکی دەستبەسەر کراوی ئێرانیش کە لە سووریا گیراون ئازاد بکات.
قاسم سولەیمانی سەرپەرشتی کارەکانی کردووە و رێگەی نەداوە بە ئاسانی راوچثیەکان ئاڵوگۆڕ بکرێن و داوای پارەیەکی زۆری کردووە.
لە نامەکانی نێوان باڵیۆزی قەتەر لە عێراق  و محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی سێ گرووپ و چەند ناوێک دەردەکەون لەوانە گرووپەکەی سووریا و گرووپەکەی عێراق و گرووپەکەی سلێمانی.
گرووپەکەی سوریا حیزبوڵا بوون و گرووپەکەی عێراق حەشدی شەعبی و گرووپەکەی شاری سلێمانیش سەربە قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی بوون. ھەر گرووپێکیش نوێنەرێکی ھەبووە و راستەوخۆ خۆیان نەچوونەتە ناو رێککەوتنەکە حکوومەتی قەتەریش بەھەمان شێوە نێوەندگیرێکی ھەبووە.
دوای ١٧مانگ لە رفاندنیان، دواجار لە شاری سلێمانی رفێنەرەکان لەگەڵ لایەنی قەتەری دەگەنە رێککەوتن و ھەر 25 راوچیيە قەتەرییەکە بەسەلامەتی رادەستی حکوومەتی قەتەر دەکرێنەوە.
تا کاتی ئازاد کردنیشیان نزیکەی یەک ملیار دۆلاریان لە قەتەر وەرگرتووە.

تعليقات