بە ڕووخانی کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێتی نیشتیمانیش لە ناو دەچێت

بە ڕووخانی کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێتی نیشتیمانیش لە ناو دەچێت و دەکەوێتە بەر تەوژمی تۆڵەی خەڵکی کوردپەروەرە.

نا ئەم پەیوەندیانەی گەیاندووەتە ئاستێکی زۆر بەرز تەنانەت گەیشتووەتە ئەوەی یەکێتی نیشتیمانی دژبەرانی ئێران تیرۆر و دەستبەسەر و ڕەوانەی ئێرانیان بکاتەوە وەک ئەندامانی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.ئێران کە ساڵانێکە دەستوەردان دەکات لە زۆرێک ل وڵاتانی ئاسیا وەک: ئەفغانستان، پاکستان، تاجیکستان، ئازەربایجان، عێراق، سووریا، تورکیا، لوبنان، یەمەن، سعوودیا و…..ئەوجا عێراق کە سەرەکیتریانە لە ناو ئەم وڵاتانا پێگەی خۆی بە تەواوەتی کردووەتەوە و لایەنگری خۆی هەیە و دەستوەردانی ئاشکرای هەیە لە خاکی عێرداقدا پێش سەدام و پاش سەدامیش بەتایبەتی لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستا
هەروەها وەک خیانەتەکەی ۱٦ی ئۆکتۆبەر کە کەرکووکیان تەسلیمی حەشدی شەعبی و کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و پەرەیان بە ناردنی نەفتی کارکووک دا بە هاوکاری لاهوور شێخ جەنگی.
بۆردمان و کیمیابارانی هەڵبەجەش هۆکارەکەی یەکێتی نیشتیمانی بوو کە ئەو شارە بە هاوکاری یەکێتی پڕ ببوو لە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەو شارەیان تەنی بوو لە مەقەڕو بارەگاگاکانی نهێنی سوپای پاسداران.
بۆیە باسەکەی ئێمە ئەوەیە لە پاش ڕووخانی کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێتیش تەمەنی زۆر کورت دەبێت. بە تایبەتی ئێستا کە باروودۆخی بازرگانی و سنووری نێوان ئیران و وڵاتانی جیهان لە ئاستێکی زۆر خراپدا تێدەپەڕ دەبێت و خەڵکی ئێرانیش لە تاو برسیەتی و نەبوونی ئازادی لەو وڵاتە ئاڵای ڕووخانی ئەم کۆمارەیان هەڵگرتووە.

تعليقات