شێعە نە باوەری بە کوردە و نە باوەڕی بە کوردستانە، سوننەش نە دان بە
کوردادەنێت و نە پاڵپشتی کورد دەکات، جا چۆن دەبێت کورد لەگەڵ ئەم
دیکتاتۆرانەدا هاوبەشبێت و لەگەڵ ئەمانەدا لە یەک خاک دا بژیت و داوای مافی
ڕەوای خۆی بکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەركردەیەكی هاوپەیمانی “ئەلنەسر”ی حەیدەر عەبادی سەرۆك
وەزیرانی ماوەبەسەرچووی عێراق لە پەیامێكدا بۆ كورد رایگەیاند كە سازش
لەسەر كەركووك ناكەن، تەنانەت ئەگەر ئەم سازش نەكردنە ببێتە هۆی لەدەستدانی
هەلی وەدەستهێنانی كوتلە گەورەكەی پەرلەمانی نوێ.
عەلی سنەید سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا
ئاماژەی بەوەدا كە هێزە سیاسییەكانی بەشدار لە هاوپەیمانییەكەیان كە هەوڵی
پێكهێنانی كوتلە گەورەكەی پەرلەمان دەدەن، بەهێزە كوردستانیەكانیان
راگەیاندووە كە سازش لەسەر كەركووك ناكەن بۆ كورد.
سنەید گوتیشی عەبادی و سەركردەكانی تری هاوپەیمانییەكەیان مل بۆ هیچ
گوشارێك دانانەوێنن بۆ بەستنەوەی پرسی پێكهێنانی هاوپەیمانی كوتلە گەورەكە
بەكێشەی كەركووكەوە.
دووپاتیشی كردەوە ئەوان سوور دەبن لەسەر سازش نەكردن لە كەركووك،
تەنانەت ئەگەر ئەمە ببێتە هۆی لەدەستدانی هەلی پێكهێنانی كوتلە گەورەكەی
پەرلەمانیش.
چاودێران وای دەبینن لێدوانەكانی ئەم دواییەی هاوپەیمانی نەسر لەبارەی
كەركووك و كوردەوە نیشانەی بێ هیوابوونی هاوپەیمانییەكەیە لە پێكهێنانی
كوتلە گەورەكەی پەرلەمان.
Comments
Post a Comment