بەشی حەفتاو سێی مێژوو؛ قوتابخانەکان:

لە دۆڵی ڕافیدەین هیچ جۆرە قوتابخانەیەک بە چەمکی هاوچەرخ نەبوو.
بەڵام جێگەی فێرکردنی خوێندن و نووسین و ژمێریاری هەبووە.
لە پەرستگاکان، باڵێکی بیناکە بۆ فێرکردنی تەرخان دەکرا مامۆستاکان یەکەمین جار (کاهن)ەکان بوون، یەکەمین فێرخوازانیش منداڵانی کاهنەکان بوون. هەروەها پاشاکان باڵکێکی کۆشکەکانیان بۆ فێرکردنی منداڵەکانیان تەرخان دەکرد.
قوتابخانە لە زمانی سۆمەریدا (ناوی ماڵی تاتەکان- ) لێنراوە چونکە فێربوون بە ئامادەکردنی تاتە قوڕینەکان دەستی پێکرد کە پێی دەوترا (تاتەکانی قوتابخانە) لەبەر ئەوەی قوتابخانە لە هەمان کاتدا پەرتوکخانەش بوو بۆیە زارەوەی (تاتە قوڕینەکان) بۆ کتێبخانەش بەکارهاتووە.
فێربوون لە تەمەنی ٧ ساڵی دەستی پێدەکرد،سەرەتا قوتابی فێری (خوێندن و نووسین) دەبوو. پاشتر بەرەو قۆناغێکی بڵندتر دەبوو، جەرخناسی و پزیشکی و بیرکاری دەخوێند.
قوتابخانە لە زمانی ئەکەدی ناوی( خانووی مەمو) واتا خانووی (دانایی -) لێنرا.
مامۆستای بەڕێوەبەر، پێیان دەوت، باوکی قوتابخانە، مامۆستای وانەکان بە برا گەورە ناسراوە، گرنگترین ئەرکەکانی نووسینی تاتە قوڕەکان بوو بۆ خوێندکاران و داواشی لێ دەکردن بینووسنەوە، هەروەها نووسینی خێندکارانی دەپشکنی و گوێی لێ دەگرتن.
پاشتریش پسپۆری لە قوتابخانە پەیدابوو، مامۆستای نیگارکێشان لە مامۆستای زمان جیاکرایەوە و مامۆستایەکی تریش بە دواداچوونی هاتنی قوتابیان دەکرد و لە ڕێک و پێکی دەوامیانی دەپرسیەوە.

تعليقات