ئایا تا ئێستا زانیوتە بە هاتنی منداڵ پیاو زۆر تووڕە دەبێت؟

ئایا تا ئێستا زانیوتە بە هاتنی منداڵ پیاو زۆر تووڕە دەبێت؟
پیاو هەست بە کەم بوونی خۆشەویستی خێزانەکەی دەکات بەرانبەر بە خۆی، چۆن خێزانەکەی لە خۆشەویستی خۆی کەم دەکاتەوە بۆ منداڵەکانی.
ئایا دەزانی بە هاتنی منداڵی دووەم و سێیەم پیاو زۆرتر تووڕە دەبێت و وەک شێرێکی دڕندە پەلاماری منداڵەکەی دەدات؟
١- هۆکارەکەی وەک هۆکاری یەکەم دیسان کەم بوونەوەی خۆشەویستی ئافرەتە بەرانبەر بە پیاو.
٢- نەبوونی کاتی دیاریکراو بۆ پیاو.
٣- تێکچوونی خەوی پیاو لە نیوەشەوان و نەبوونی کاتی پشوودان لە کاتی هاتنەوەی لەسەر کار.
٤- گۆڕان و تێکچوونی باری هۆرمۆنی و جەستەی ئافرەت لە پاش بوونی منداڵ و نزیک نەبوونەوەی پیاو لە نێو جێگەدا لە گەڵ ئافرەت.
٥- هاتنی زۆری مێوان و مانەوەی کەس و کاری هەردوولا بە چەند ڕۆژ تەنانەت شەوان.
٦– خەرج کردنی پارە و داهاتی ماڵ بە مەجبووری و قورسی باری ژیان.
ڕێگەچارە چیە بۆ باروودۆخێکی ئاوها؟
یەکەم: دەبێ دایک و باب بزانن منداڵ هۆکاری دووەمی خۆشەویستییە بۆ بنەماڵە نەک دروستکەری خۆشەویستی یەکەم.
دووهەم: کاتی دیاریکراو هەبێت بۆ منداڵ و کاتی دیاریکراویش هەبێت بۆ خۆیان کە بتوانن بەرانبەر بە یەک دانیشن بارداغێک چای و قاوە بخۆنەوە.
سێیەم: کاتی سەردانی کردنی مێوان و خزم و کەس و کار دەستنیشانکراوبێت..
چوارەم: پاشی چل شەوان خەوی منداڵ ڕێکبخرێت و کاتی ئەوەی نەبێت شەوان بە کەیف و سەفای خۆی هەستێتەوە خەو لە دایک و بابی تێکبدات.
پێنجەم: خەرج کردنی داهاتی ماڵ بە شێوەیەکی دیاریکراو و ڕیک و پێک.
شەشەم: سووربوونی قەسەی دایک و باب لە سەر یەک بابەت ئەگەر منداڵەکە ویستی دووبەرەکێ بخاتە نێوان دایک و بابەوە بە شێوەیەک لەکاتی وا دا پەنا بۆ یەکیان ببات و ئەوی دیکەیان پەراوێز بخات و دوژمنایەتی لە نێوان دایک و بابدا دروست بکات.
حەفتەم: دەبێ پەروەردەی منداڵ لە ئەستۆی دیاک و باب دابێت نەک خزم و کەس و کار.
هەشتەم و کۆتایی: با منداڵ جار جارە لە لای پیاو بە تەنیا بمێنێت با هەست بەو بوونەوەرە بکات کە لە جەستە و لاشەی خۆیەتی و لە ڕەگ و ڕیشەوە لە ئەو نزیکە، با جار جارە بیشوات و شیری بۆ بگرێتەوە و بیخەوێنێت تا خۆشەویستی ئەو منداڵە لە دڵی دەنیشێ و هەست بە باوکایەتی خۆی دەکات.

تعليقات