کورد نە عێراقیە و ئێرانیە و تورکیەو نە سووری، بەڵکوو کورد خاوەن کیان و وڵات و ئاڵا و زمانی خۆیەتی.

کورد نە عێراقیە و ئێرانیە و تورکیەو نە سووری، بەڵکوو کورد خاوەن کیان و وڵات و ئاڵا و زمانی خۆیەتی.

لە ساڵی ١٥١٤ی زایینی لە شەڕی نێوان ئیمپراتۆری شێعەی صەفەوی و تورکی عوسمانی لە چاڵدێرانی باکووری کوردستان، خاکی کوردان بووە دوو بەشەوە و (ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان)ی لێکەوتەوە..
چەند سەدە دوواتر لە ساڵی ١٩١٩ تاکوو ساڵی ١٩٢٥ پیلانی داگیر کردنی کوردستان لە لایەن فەڕانسا و بەریتانیا و ڕووسیاوە هاتە ئاراوە و ئەوە بوو دوو بەشی دیکە لە کوردستان داگیر کرایەوە و (ڕۆژئاوا و باشووری) کوردستانی لێکەوتەوە و کەوتە سەر وڵاتانیی دەستکردی سووریای دروستکراوی فەڕانسا و عێراقی دەستکردی دروستکراوی وڵاتی بەریتانیا.
هێشتا لە ناو کوردان ئەوە باوە فەخر بە عێراقی بوون و ئێرانی و تورکی و سووریای خۆیانەوە بکەن و هیچ لە بابەتەکە تێناگەن کە ئەم کوردستانە دابەش بووەو هیچ ماف و ئازادیەک و پێشکەوتنێکمان نیەو دایم لە ژێر چەپۆکی دوژمنانی کوردداین و تەنانەت پارە و نەفت و سامان و کانگای ژێر زەویمان لە لایەن ئەم وڵاتانە و وڵاتانی زلهێزەوە دەدزرێت و تاڵان دەکریت.

تعليقات