پسپۆڕێكی بواری زانستی سه‌ربازی و سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای رووسی بۆ
زانستی مووشه‌ك و تۆپهاوێژ، باس له‌و شوێنه سه‌ره‌كییانه ده‌كات، كه
ئه‌گه‌ری هه‌یه جه‌نگی جیهانیی سێیه‌می لێ هه‌ڵبگیرسێت.
قوسته‌نتین سیڤكۆڤ، سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای رووسی، پێشبینی ئه‌وه ده‌كات،
ململانێ سه‌ربازییه‌كان ئاڵۆزتر ده‌بن و كێشه هه‌رێمییه‌كان زیاتر ده‌بن،
به تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی رۆژئاوا پاڵپشتییان ده‌كات، ئه‌وه‌ش ره‌نگه
ببێته هۆی هاندانی كورد بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له عێراق و
سووریا.
ئه‌و پسپۆره رووسییه، به دووری نازانێت كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌ندێك
له وڵاته گه‌وره‌كان، ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ، نموونه‌ش به
توركیا ده‌هێنێته‌وه، كه ئێستا به‌ده‌ست كێشه‌یه‌كی زۆری ناوخۆییه‌وه
ده‌ناڵێنێت.
سیڤكۆڤ پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات، ره‌نگه هه‌ر یه‌ك له “ئه‌مه‌ریكا و
ئیسرائیل” به هاوكاری هاوپه‌یمانه‌كانییان له ناتۆ، له‌گه‌ڵ وڵاتانی
كه‌نداو، له دژی ئێران شه‌ڕ ده‌ستپێبكه‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی
سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێكی فراوان، جه‌نگه‌كه‌ش به‌ره‌یه‌كی كراوه‌ی ده‌بێت.
روونیشی ده‌كاته‌وه، ره‌نگه ئه‌و شه‌ڕه له دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی
ئێران به به‌رنامه ناووكی و مووشه‌كییه‌كانی ده‌ستپێبكات، سه‌ره‌تاش
له‌گه‌ڵ یه‌كێك له وڵاتانی كه‌نداو ده‌بێت و ئه‌گه‌ری هه‌ره به هێزیش
پێشبینی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ سعوودیه بێت.
سه‌رۆكی ئه‌و ئه‌كادیمیا رووسییه، ئاماژه به لایه‌نێكی دیكه
ململانێكان ده‌كات له یه‌مه‌ن و به‌شێكی ئه‌فه‌ریقا و رایده‌گه‌یه‌نێت،
ره‌نگه له‌سه‌ر بنه‌مای جیۆگرافیای سیاسی ناوچه‌كه، سعوودیه و
ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ك، چین و ئێرانیش له‌لایه‌كه‌ی دیكه، له‌سه‌ر
كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كه، بكه‌ونه رووبه‌ڕووبوونه‌وه و ململانێیه‌كی نوێ.
ئه‌و شاره‌زا سه‌ربازییه، به تێڕوانین له ململانێكانی ئێستای
ئه‌فغانستان، كه خه‌ریكه چینیش په‌لكێشی ناوی ده‌بێت، پێشبینی ده‌كات
دووباره هه‌ژموونی وڵاتان له ناوچه‌كه دابه‌ش ببێته‌وه، هاوكات چین
هه‌وڵده‌دات هه‌ندێك وڵاتی ئه‌فریقا و ئه‌مه‌ریكای لاتین، له ژێر
هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا بهێنێته ده‌ره‌وه.
هه‌رچی له رۆژهه‌ڵاتی ئاسیاشه، پێشبینی كردووه، ئاڵۆزی له نیمچه
دوورگه‌ی كۆریا درووست ببێت، هاوكات له نێوان ژاپۆن و چینیش ململانێكان
پێبنێنه ئاستێكی نوێتره‌وه، به‌تایبه‌تیش به هۆی ئه‌و دوورگانه‌ی
كێشه‌یان هه‌یه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژاپۆن به‌هۆی دوورگه‌ی “كۆریل”
له‌گه‌ڵ رووسیا بكه‌وێته ململانێوه، پرسی تایوانیش كه ئه‌مه‌ریكا
پاڵپشتی ده‌كات و چین دژیه‌تی، ره‌نگه ببێته ئه‌گه‌ری ململانێی سه‌ربازی.
سه‌رچاوه: لینتا.رۆ – رووسیه‌لیه‌وم
Comments
Post a Comment