بهێڵن منداڵەکانتان بە خاک و خۆڵ و قوڕ یاری بکەن.

بهێڵن منداڵەکانتان بە خاک و خۆڵ و قوڕ یاری بکەن.

لە کلتووری خۆماندا زۆریک پێیان خۆش نییە منداڵەکانیان یاری بە خاک و خۆڵ و قوڕ بکەن، بەڵام لێکۆڵینەوەیەک ئەوە ئاشکرا دەکات کە یاریکردنی منداڵان بە خۆڵ و قوڕ تووشبوونیان بە نەخۆشیەکانی ھەوکردن و نەخۆشیە ھەستیارەکان کەم دەکاتەوە.
رۆژنامەی “دەیلی مەیلی بەریتانی” بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە لایەن ژمارەیەک لێکۆڵەرەوە لە سەنتەری “جۆنز ھۆبکنز” بۆ منداڵان ئەنجامدراوە ئاشکرای کردووە کە ئەو منداڵانەی زۆر بە ئازادی دەتوانن لە ھەموو شوێنێک بەتایبەتی شوێنە کشتوکاڵیەکان و ناو خۆڵ و قوڕدا یاری بکەن شانسی تووشبونیان بە ھەوکردن و ھەستیاری و نەخۆشیەکانی دیکە کەمترەو بەرگری لەشیان زیادتر دەبێت.
ئەو لێکۆڵینەوەیە لەگەڵ ٤٦٧ منداڵدا ئەنجامدراوە لە رۆژی لە دایکبوونیانەوە تاوەکوو تەمەنی سێ ساڵیان لە شارەکانی “بالتیمور و نیویۆرک و سانت لویس” .
ھەروەھا “ڕوبەرت وود” کە یەکێکە لەو لێکۆڵەرانە ئاشکرای دەکات کە ژمارەیەکی زۆر لە بەکتریا ڕۆڵێکی باش دەگێڕن لە کاراکردنی جیھازی بەرگری لەشی منداڵان.
ھەر بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیە ئەو منداڵانەی کە لە لایەن کەسوکاریانەوە ڕێگریان لێدەکرێت بە سەربەستی یاری بکەن و نایەڵن دەست بخەنە خۆڵ و خوڵ و قوڕەوە سێ جار زیاتر لەو منداڵانە تووشی نەخۆشی دەروونی دەبن کە بەسەربەستی و لە ناو خاک و خۆڵ و قوردا یاری دەکەن.

تعليقات