ئێران لە ترسی ئیسرائیل پاشەکشە بە هێزەکانی خۆی دەکات.
ئاژانسێكى هه‌واڵی ڕووسی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌سه‌ر زارى نێرده‌ى
مۆسكۆ بۆ دیمه‌شق، بڵاوی كرده‌وه، كه هێزه‌كانى ئێران چه‌كه
قورسه‌كانیان بۆ دوورى ٨٥كیلۆمه‌تر له سنوورى ئیسرائیل و سووریا له
به‌رزاییه‌كانى جۆلان، كشانده‌وه.
ڕژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د، توانى به‌پشتیوانى ئێران و میلیشیاى
حزبوڵڵاى لوبنانى، كۆنترۆڵى ناوچه‌كانى باشوورى خۆرئاواى سووریا بكاته‌وه و
له‌ده‌ست گرووپه‌كانى ئۆپۆزسیۆن ده‌ربكات.
ئاژانسى “تاس”ى ڕووسی له‌سه‌ر زارى ئه‌لیكسانده‌ر لاڤرۆنتییڤ، نێرده‌ى
سه‌رۆكى ڕووسیا بۆ دیمه‌شق، بڵاوی كرده‌وه، كه: “هێزه‌كانى ئێران و
میلیشیاكانى سه‌ر به تاران، له سنوورى جۆلان كشانه‌وه”.
هه‌روه‌ها گوتیشی: “به‌ڵام پێده‌چێت، ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازه
ئێرانییه‌كان، كه خۆیان به ڕاوێژكار ناساندووه، له‌نێو سوپای سووریا
له‌نزیك سنووره‌كانى ئیسرائیل بمێننه‌وه”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئێستا هیچ چه‌كێكى قورس و یه‌كه‌ى شه‌ڕكه‌رى
ئێران كه ببنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئیسرائیل، له دوورى ٨٥كم له هێڵی
سنوورى ئیسرائیل، بوونیان نییه.
هه‌فته‌ى ڕابردوو، به‌رپرسێكى ئیسرائیلی ڕای گه‌یاند، ڕووسیا پێشنیازى
دوورخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئێرانى بۆ دوورى ١٠٠ كم له سنورى ئیسرائیل
كردووه، به‌ڵام ته‌ل ئه‌بیب ئه‌و پێشنیازه‌ى ڕه‌تكردووه‌ته‌وه.
ڕوونیكرده‌وه، كه پێشنیازه‌كه له كۆبوونه‌وه‌ى نێوان بینیامین
نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل و سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى
ڕووسیا، خرایه‌ڕوو.
هاوكات، ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی ئاشكراى كرد، كه ته‌ل ئه‌بیب داواكانى
زیاتر كردووه و لایه‌نی ڕووسی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه ده‌یه‌وێت
ئێرانییه‌كان به‌ته‌واوه‌تى له سووریا بكشێننه‌وه.
تعليقات
إرسال تعليق