وڵاتی تورکیا پاش ڕووخانی ئێران لە دابەش بوونێکی ئاشکرا نزیک دەبێتەوە.

وڵاتی تورکیا پاش ڕووخانی ئێران لە دابەش بوونێکی ئاشکرا نزیک دەبێتەوە..
 لە ساڵی ۲۰۰۳ کە ئەمریکا ویستی لە تورکیاوە هێرش بکاتە سەر خاکی عێراق وڵامی نەرێنی لە تورکیاوە پێگەیشت و ئەمریکا هەستی بەوە کرد بە هاتنە سەر کاری پارتەکەی ئەردۆغان سیاسەتی تورکیا بەرانبەر بە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا بە ئاقارێکی خراپدا تێپەڕ دەکات.
پارتەکەی ئەردۆغان هەڵگری درووشمی ئیمپراتۆری عوسمانییە، تەنانەت لە فیلم و دراماکانی ئەو وڵاتە کە پاشی ساڵی ۲۰۰۱ تا ئێستا بەردەوامی هەیە بە زۆری باس باسی ئەو ئیمپێراتۆرییەیە.
تورکیا تا ئێستا نەیتوانیوە کێشەی ۳۰ ملیۆن کورد لە باکووری کوردستان چارەسەر بکات تەنانەت ئەو کوردە موسڵمانانەشی کە بە دەوری خۆیا کۆ کردەوە، لە ژێر هەمان درووشمی کۆنی وەک یەک ئاڵا و یەک خاک و یەک زمان و یەک وڵاتا کۆ کردووەتەوە و هەر وەکوو جاران بێ ماف و زمان و کلتوور و…. هتدی کوردی ماونەتەوە.
تورکیا دەست لە داگیر کردنی وڵاتی قوبرس و دوورگەکانی یۆنان و ئاوەکانی ئیتاڵیا هەڵناگرێت و تا ئێستاش کێشەی لە گەڵ ئەو وڵاتانەدا هەیە و بەردەوامیش پەیوەندیەکانیان لە ئاستێکی زۆر خراپدایە.
ژینۆساید کردنی ۱ملیۆن ئەرمەنی وڵاتی ئەرمەنیستان یەکێکی تری ئەو باسانەیە کە هەموو ساڵێک وڵاتی ئەرمەنێستان دەیخاتە بەر باس لە ئەورووپا بۆ دژایەتی کردنی تورکیا گەر بێت و ببێت بە ئەندامی وڵاتانی ئەورووپی و تورکیا بڕواتە نێو ئەو یەکێتیەوە. لایەنگرانی ئەردۆغان باوەڕێکی ئەوتۆیان بە هاوپەیمانی لە گەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوایدا نەماوە و پەیوەندیەکانیان لە گەڵ وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکادا بە ئاراستەیەکی خراپدا تێپەڕدەکات.
سیاسەتی ئێستای تورکیا باش کردنی پەیوەندیەکانی خۆیەتی لە گەڵ وڵاتانی باڵاکاندا لە ئاسیا و نائۆمێد بوون لە وڵاتانی ڕۆژئاوای. وڵاتانی ڕۆژئاوای دەیانەوێت پەیوەندیەکانی خۆیان لە ئاسیادا بە کوردەوە ببەسنەوە و هاوپەیمانیەتێکی باش لە گەڵ کورددا دروست بکەن و دەست بکەن بە لاوازکردنی ڕژێمەکانی عێراق و سووریا و ئێران و تورکیا، چۆن دەزانن ئەم چوار وڵاتە کە هەر چواریان دژی بەرژەوەندیەکانی وڵاتانی ڕوژئاواین بە بۆنەی کێشەی کوردەوە لاواز دەبن و پاشەکشەیان پێ دەکرێت و دەوڵەتی کوردی دێتە ئاراوە و ترسی دابەش بوونی ئەو چوار وڵاتە دەستکردە دەبێتە خەمێکی گەوەرە بۆ ئەو چور دەوڵەتە.
کێشەی تورکیا لەگەڵ ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ ئەم هۆکارانەی کە باسمان کرد و کوردیش دوور نیە لەم ئاڵۆزیانەی نێوانی ئەم وڵاتە دەستکردانە لەگەڵ ئەمریکادا، بۆیە تورکیا لە نێو خۆی وڵاتدا هەست بە چالاکیەکانی گرووپی سەر بە ڕەوتی فەتحوڵڵا گولەن و پەکەکە دەکات و لەم پەیوەندیەدا قشەیەکی ئەمریکی لە شاری ئیزمیری تورکیا بە بەهانەی بوونی پەیوەندی لەگەڵ ڕەوتی فەتحوڵڵا گولەن و پەکەکەدا دەستبەسەر دەکرێت و ئەوەندەی تر پەیوەندیەکانی ئەمریکا و تورکیا بەرەوە ئالۆزبوون دەچێت و پارتە کوردیەکانی باکووری کوردستان و پارتە راستەکانی وەک (جەهەپە و مەهەپە)ش لە ژێر چاودێری چڕی پارتەکەی ئەردۆغاندان، و مەترسیەکانیان بە ڕاست وەردەگرێت و حەز بە گوشارەکانی ئەمریکاش دەکات لە سەر ئابووری وڵاتەکەی ئەگەر بێت و گوێرایەڵی خواستەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوای نەبێت. تەنانەت نەفرۆشتنی فڕۆکەی ئێف ٣٥ی ئەمریکیش یەکێکی ترە لەو گوشارانەی ئەمریکا بۆ سەر تورکیا.

تعليقات