Skip to main content

ئافرەتی بەڕێز ئەم هەڵانە بەرانبەر بە منداڵەکەت ئەنجام مەدە.

ئافرەتی بەڕێز ئەم هەڵانە بەرانبەر بە منداڵەکەت ئەنجام مەدە.


یەکەم؛ ئافرەتی بەڕێز، کاتێک پیاوەکەت بە ماندوویەتی هاتەوە بۆماڵ گلەی و گازندەی منداڵەکەت لە لای مەکە، ڕەنگە ئەو منداڵە تووشی لێدانی بابی بێتەوە و لە خۆشەویستی بابیش بێ بەشی بکەی.
وڵام؛ ڕێگە چارەکەی ئەمەیە، بە تەنیا بێ بوونی منداڵەکەتان کاتێکی گونجاو ڕێگەچارەیەکی گۆنجاو بۆ کێشەی منداڵەکەتان بدۆزنەوە و پێکەوە لە سەر یەک بڕیار و یەک ئامۆژگاری بگەنە ئەنجامێک و قسەتان بکەن بە یەک با لە سەر منداڵەکەتان تووشی دوو بەرەکێی نەبنەوە.
دووهەم: کاتێک لە شوێنێکی گشتی و لە ناو خزمان دادەنیشی و منداڵەکەشت لە لات بەشدارە، باسی منداڵەکەت مەکە بەم شێوانە، منداڵەکەم نان ناخوات، دەرس ناخوێنێت، لە کاتێ خۆیدا ناخەوێت، شەڕی زۆر دەکات، ڕێزمان لێی ناگرێت، زۆر گۆشەگیرە، دایم لەسەر مۆبایل و کۆمپیوتەرە و......هتد.
وڵام؛ ڕێگە چارەیەکەی ئەمەیە: بە پێچەوانەوە لە ناو خەڵک و خزماندا زۆر پاڵپشتی ئیشە باشەکانی بکە و ئەو گلەی و گازندانەی بهێڵە بۆ کاتێکی گونجاو و ناڕاستەوخۆ یارمەتی بدە با خووە خراپەکانی تەرک بکات.
سێیەم؛ کاتێک منداڵەکەت ئازاری برا یان خوشکە بچووکەکەی دەدات و داوای ئەو شتانەی لێی دەکاتەوە کە یەکەم جار هی خۆی بووە یان بۆ ئەوتان نەکڕیوە و بۆ تەمەنی ئەو نابێت، بە قسەی ناشرین مەکەوە شوێنی و لێی بدەی، تەنها پێی بڵێ خۆشەویستەکەم ئەو شتانە ڕاستە هی تۆ بوون بەڵام خوشکت یان برات وا ئێستا پێویستیان پێیە و بۆ تۆ باشترەکان دەکڕم و تۆ دەبێ یارمەتی ئەو بدەی چۆن ئەو لە تۆ بچووکترە و تۆ وا خەریکە گەورە دەبی و شتی گەورەترت پێویست دەبێت.
چووارەم؛ مەڵێ ئێمە بە تەمای کۆڕ بووین، کچ دەرچوو و بە تەمای کچ بووین کوڕ دەرچوو، چۆن هەتا هەتایە ئەو کەسە هەست بە بێکەسی و تەنیایی خۆی دەکات و خۆی بە شتێکی نامۆ دەزانێت لەو ماڵەدا.

Comments