با بزانین عەلی قەرەداغی چەندە موسڵمانە؟

عەلی قەرەداغی بە جلی عەرەبیەوە کوردی قسە دەکات و بە عەرەبی دەنووسێتەوە و پاڵپشتی ئەردۆغانی داگیرکەری بە ڕەچەڵەک تورکی مەغۆلی کۆچەریش دەکات.
با بزانین عەلی قەرەداغی چەندە موسڵمانە؟
یەکەم: تورکیا ساڵانە پارەی ٢٣ ملیۆن گەشتیاری بیانی دەخوات کە دێنە شارە گەشتیاریەکانی ئەو وڵاتە و لە قەراغ دەریاکان سەما و هەڵپەڕکێ دەکەن و دەخۆن و دەخۆنەوە و خۆیان ڕووت دەکەنەوە.
دووهەم: بە سەدان مەلهەخانە لە تورکیا بۆ خەڵکانی تورک و بیانی کراوەتەوە کە بێن سەردانی ئەم ناوەندانە بکەن و لەشفرۆشی تێدا بکرێت و بازاڕی تورکیای پێ قەرەباڵغ بکرێت.
سێیەم: بە هەزاران کوردی بێتاوان بە دەست تورکی داگیرکەر لەسەر زێدی باوانی خۆی کوژراوە و بێ ماڵ و حاڵ کراوە لە شار و گوندەکانی باکووری کوردستان ڕاوەدوونراوە، بە ناچاری پەنایان بردووە بۆ شارە تورکەکان و ئەورووپا و ئەمریکا و لەوێ دەژین و هیچ خزمەتگوزارییەکی ئەوتۆیان پێنادرێت لە لایەن تورکەوە.
چوارەم: تورک بە هەموو شێوەیەک دژی کلتوور و دابونەریت و زمان و ئاڵا و سروودی کوردەواریە، ئایا خوداش دژی دروستکراوەکەی خۆیەتی کە گەلێکی کوردی چل ملیۆن نەفەرە و بە زۆریش موسڵمانی سوننەنە؟
پێنجەم: تورکیا ساڵنێکە بە ئاشکراو نا ئاشکرا وا خەریکی بازرگانییە لەگەڵ ئیسرائیلی جوولەکە و ئەمریکای کریستیان و ئێرانی شێعەی ١٢ ئیمامی و چین و ڕووسیای شیوعی و وڵاتانی عەرەبی، ئایا دەبێ تا ئێستا پارەکەی عەلی قەرەداغی و تورکیا پارەی حەرامی تێنەکەوتبێت؟
شەشەم: بە هەزاران فیلم و درامای تورکی بێ ئەخلاق و بەدڕەوشت شەو ڕۆژ دێتە بازارەکانی جیهان و هەرێمی کوردستانەوە، ئایا تۆ بڵێی تورکیا لایەنی ئایینی بەرەو سەر نەچووبێت؟ بۆیە مامۆستا عەلی قەرەداغی بە ناو کورد ناچاربووە دۆعای سەلامەتی و سەرکەوتن بۆ تورکیا و ئەردۆغان بکات؟!
بەشێک لە وتەکانی عەلی قەرەداغی:
عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی موسڵمانی جیهان، بۆچوونی خۆی لەسەر دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار خستەڕوو، ڕایگەیاند” بە پشتیوانیی خودا ئابوری تورکیا بەهێزدەبێتەوە“.
عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی موسڵمانی جیهان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە نوسینێکیدا ڕایگەیاند “من داوا لە ئێوە ناکەم پشتیوانی لە بەهای لیرە بکەن بەرامبەر بە دۆلار بەڵام بە عەقڵ حوکمی ئەوە بدەن دابەزینی لیرە چ وڵاتێکی پێ دڵخۆش دەبێت“.
ئاماژەی بەوەش کرد “دابەزینی لیرە ئەمریکا، ئیسرائیل و ژمارەیەک دەوڵەتی عەرەبی، کە لە بازنەی ئەمریکا و زایۆنیزم دەسووڕێنەوە، بە تێکچوونی ئابووریی تورکیا و دابەزینی بەهای لیرە، خۆشحاڵن“.
ڕاشیگەیاندووە “بە پشتیوانی خودا ئابوری تورکیا بەهێزدەبێتەوە و کۆتایی بەم جەنگە بۆگەنە دێت“.
هاوکات بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانى نێوان ئەمریکا و تورکیا بەهای لیرە ڕۆژ بە ڕۆژ دادەبەزێت، دوێنێش بەهاى لیرەی تورکی نزمترین ئاستی لە مێژوودا بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی تۆمارکرد و بە ڕێژەی لە سەدا ١٩ دابەزی و بەهای دۆلارێک گەیشتە زیاتر لە ٦ لیرەی تورکى.
پەیوەندییەکانى نێوان ئەمریکا و تورکیا بەهۆى دەستگیرکردنى قەشەیەکى ئەمریکییەوە لە تورکیا ئاڵۆزى تێکەوتووە و لە ماوەى ڕابردووشدا وەزارەتى خەزێنەى ئەمریکا سزاى بەسەر هەردوو وەزیرى ناوخۆ و دادى تورکیادا سەپاند.

تعليقات