دیسان دۆژمنانی کورد بۆ بە هێز کردنی باڵانسی خۆیان کورد بەکار دێننەوە.

دیسان دۆژمنانی کورد بۆ بە هێز کردنی باڵانسی خۆیان کورد بەکار دێننەوە.

چ شێعەی حیراق بیت یان ئیران چ حەرەبی سوننە بێ یان تورکی سوننە بۆ کورد هەر یەک بابەتە، تا ئەو کاتەی دەسەڵات و حکوومەتداریان پتەو دەبیت و هێزیان دێتەبەر کورد دەناسن و بانگەشە بۆ بەشداری کورد دەکەن، بەڵام کاتێک کە بێمنەت بوون و دەسەڵاتیان گرتە دەست و بە تەواوەتی ئیشیان بە کورد نەما کورد قەلەلار دەکەن و گوێی بۆ خواستەکانی گەلی کورد نادەن.
ئەم بابەتەی ژێرەوە داواکاری ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی وموقته‌دا سه‌درە لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە جەنابی کاک مەسعوود بۆ بەشداری کردنی لە دامەزراندنی حکوومەتێکی نوێی چەند لایەنە لە عێراق.
ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له‌ مالیكی و موقته‌دا سه‌در، سه‌ركرده‌ی ئیئتیلافی سائیرون له‌ كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی كورسی په‌رله‌مانتاران یه‌كسانن، بۆ راگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیش چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی كوردن، به‌مه‌ش كورد ببێته‌ هاوپه‌یمانی هه‌ر كامێك له‌و دوو لایه‌نه‌، باڵانسه‌كه‌ ده‌گۆڕێت و حكوومه‌ت پێكده‌هێنێت.
له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌عد مه‌تڵه‌بی، ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ سایتی “وه‌ته‌ن نیوز”ـی راگه‌یاند، “مالیكی به‌ناوی ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانی فه‌تح هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی كورسی په‌رله‌مان و حزبه‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن چڕكردۆته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كوتله‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران رابگه‌یه‌نێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌در گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ براوه‌كان گه‌رم كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌رعیه‌ته‌ به‌ده‌ست بهێنێت، كه‌ ده‌بێته‌ بنه‌مای پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق”، دووپاتیشی كرده‌وه‌، “ئێستا مالكی و سه‌در له‌ ژماره‌ی كورسییه‌ كۆكراوه‌كانی په‌رله‌مانتاران یه‌كسانن”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكراشیكرد، “مالیكی و سه‌در چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی حزب و لایه‌نه‌ كوردییه‌كانن، بۆئه‌وه‌ی بزانن ئاخۆ كورد كوتله‌ی كام له‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت كه‌ هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵی بكه‌ن و گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی له‌گه‌ڵی پێكبهێنن”، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی كورد هه‌ر كامێك له‌و دوو كوتله‌یه‌ هه‌ڵبژێرێت و یارمه‌تی بدات، شه‌رعییه‌تی پێكهێنانی حكوومه‌ت وه‌رده‌گرێت.
له‌كاتێكدا مالیكی سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی كورسی په‌رله‌مانی چڕ كردۆته‌وه‌، شه‌وی رابردوو موقته‌دا سه‌دریش به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری زۆرترین ژماره‌ی په‌رله‌مانتاران گه‌یشته‌ شاری به‌غدا و، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ ده‌ستی به‌ گفتوگۆ و دانووستان كردووه‌.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ شاندێكی پێكهاته‌ سیاسییه‌كانی عه‌ره‌به‌ سوننه‌كان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كۆبوونه‌وه‌ و پرسی راگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی عێراقیان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو تاوتوێ كرد.


دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌شیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی، نووسینگه‌ی میدیایی شێخ خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی میحوه‌ری وه‌ته‌نی كه‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندی عه‌ره‌به‌ سوننه‌كانی ده‌كرد، له‌به‌ریاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی ئه‌نجامداوه‌.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ هه‌رئه‌مڕۆ شێخ خەمیس خەنجەر دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان ٢٤ رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک بارزانی دیدگای هاوبەشیان بۆ بونیادنانەوەی عێراق هەیە و دەبێت دەستوور جێبەجێ بکرێت و گرەنتیش بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان هەبێت.
لەبارەی هەوڵی لایەنە شێعەکانیش بۆ پێکهێنانی حکوومەت، سەرۆكی هاوپەیمانیی میحوەری وەتەنی رایگەیاند لەگەڵ کورد هاوڕان و پاڵپشتی ئەو لایەنەش دەکەن کە داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکات.
له‌لایه‌كی دیكه‌‌وه‌ نوێنەری پارتیی دیموکراتی کوردستانیش لە بەغدا ئاشکرای كرد، لەم رۆژانە بە تەواوی پرسی پێکهێنانی حکوومەت یەکلادەبێتەوە.
:بینراوە

Comments