تورکیا بۆچی ناتوانێت لە وڵاتانی رۆژئاوای (ناتۆ و ئەمریکا) جیا بێتەوە؟

تورکیا وەکوو وڵاتێکی داگیرکەر لە ناوچەکە دایم بە دوایی لاشخۆری و  سواڵکەری و هاوپەیمانی بووە بۆ سەقامگیرکردنی هێز و دەسەڵاتی خۆی لە ناوخۆ و دەرەوە!

تەنانەت لەم کاتەشدا کە نێوانیان لە گەڵ ئەمریکا (وڵاتە یەکگرتوەکان) بە شیوەێک تێکچووە ، بەڵام لە هەمان کاتدا دەسەڵاتی تورک وەکوو دەسەڵاتێکی داگیرکەر و سواڵکەرە، ناتوانێت لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە دور بێت. چونکە بە دووربوونی تورکیای داگیرکەر لە ” ناتو” و وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە مانای لە ناوچوونی دەسەڵاتی تورکی داگیرکەر دێت.  بە چەن هۆیێکەوە،
١- یەکەم بە هۆی باری ئابووری بە پێ ئەو هەمو قەرزانە کە تورکیا لە ئەمریکاو ئەورووپای وەردەگرێت یان بە ماناێکی دیکە ئەو سواڵکەرییانەی کە تورکیا دەیکات بۆ مانەوەی خۆی لە مەیدان.
٢- دووهەم بە هۆی بوونی وڵاتێکی داگیر کەر وەکوو تورکیا لە  “ناتۆ”  بە کشانەوەی لە ناتۆ ئەو هێزو چەکو چۆڵەی نامێنێت کە کوردو  وڵاتانی دەورو بەری پێ سەرکوت بکات.
کە وابوو ئەگەر تورکیای داگیرکەر لە میدیاکاندا هاشو هوش دەکات!! ، بەڵام لە ژێرەوە سواڵکەری و پاڕانەوە دەکەن لە زلهێزێکی وەک”وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا “بۆ ئەوەێ نێوانیان تێک نەچێت.
بە نەبوونی پاڵپشتی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و  هێزی “ناتۆ”  وڵاتی داگیرکەری تورکیا هیچ هێزێکی نامێنێت، و لە ناو خۆی وڵاتدا تەفرو توونا دەبێت!.
ئەگەر وڵاتێکی دیکتاتۆری وەکوو ڕووسیا چەک دەفرۆشێت بە تورکیا بەڵام لە بواری ئابووریەوە ناتوانێت بە هیچ شێوەێک جێگری وڵاتانێ وەکوو ئەورووپا و ئامریکا بکەن وەکوو بوارەکانی بازرگانی و ئابووری، کە لە بواری ئابووریەوە نەیتوانی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا بکات ئەوکات تورکیا لە ناو خۆدا لە بواری ئابووری دا دەرمێت، ئەو کات کورد دەتوانێت کوردستانی لێ جیا بکاتەوەو، قوبرسیش لەو لاوە لە لایەن یونانەوە بسێندریتەوە، چونکە وڵاتێکی داگیرکەری وەکوو  تورکیا لە رابردوو دا زۆڵمو کوشتاری بە سەر نەتەوەکانی وەکوو” کورد” ، “ئەرمەن” و یۆنان و فارسی داگیرکەری ئیرانی کردووە ، زۆڵمو کوشتاری بە سەر  کەمینە نەتوەو ئاینەکاندا کردووە ، دۆژمنی ناو خۆیی و دەرەکی زۆرە ، کەوا بوو ئەو کات کە هێزی عەسکەری یان چەکداری نەما ئەوکاتە لە ناو چۆنی زۆر چاوەروان کراو دەبێت، بە تایبەت ئەگەر پارەو مووچەو بودجەی پێ ڕانەگات لە لەیەن وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکاوە ئەو کات حاڵی شڕ دەبێت.
با کورد هەموو کات لە سەنگەر دابێت دژی دوژمنەکانی هیچ کات ئەوان بە براو دراوسێ خۆی نەزانیت ، ئەوان داگیرکەرن نەک براو دراوسێ، داگیر کەری خاک و نیشتمان ناتوانێت ببێت بە دراوسێ باش.
ئەوا وەکوو خۆمان چۆن بە چاوی خۆمان بینیمان ، داگیر کردنی عەفرین بە دەس تورک، ئێستایش بە پارانەوەوە داوا لە ئەمریکا دەکات کە پێکەوە بچنە منبج.  بۆ ئاگاداریتان هەر شوێنێک بە دەس تورک داگیر بکرێت بۆ هەتا هەتایی داگیر دەکرێت. دوێنی عەفرین بوو سبەی منبج و دوو سبەی کۆبانی و  شەنگال و ناوچەکانی دیکەی کوردستان.

Comments