بەشی بیست و چوارەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، خوێنی مانگانە (بێ نوێژی):

بەشی بیست و چوارەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، خوێنی مانگانە (بێ نوێژی): 


خەڵکی ناوچە گەرمە سێرەکان و ڕەش پێستەکان و ئەوانەی مووی ڕەش و ئاڵۆزیان هەیە زووتر خوێنی مانگانە دەبینن و ئەندازەی خوێنیان زۆرترە.

خوێنی مانگانە بریتییە لە ڕژانی تایبەتی لە منداڵداندا کە لە هەنگاوەکانی چالاکی جنسی ژن لە باڵغیدا دەست پێ دەکات و تا هەنگاوی بێ ئۆمێدی بێجگە لە کاتەکانی سک پڕی و شیردان درێژەی دەبێت.

خوێنی مانگانە بە شێوەیەکی بەرچاو لە (١٣- ١٤) ساڵی دەست پێ دەکات و لە نێوان (٤٥-٥٠) ساڵی تەواو دەبێت.

ماوەی دوو خوێن دیتین یەکسان نییە لە هەموو کەسدا، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی هەر (٢٨) ڕۆژ یەک جارە، خوێنی مانگانە بە کەمی لە پێش وەختی خوێدا دێت بۆ نموونە لە (١٠) ساڵی یان زۆر درەنگ، ئەوەش بە گوێرەی گۆڕانی کەژ و ئاو و هەوای ناوچەکە دەگۆڕدرێت.

خەڵکی ناوچە گەرمە سێرەکان و ڕەش پێستەکان و ئەوانەی مووی ڕەش و ئاڵۆزیان هەیە زووتر خوێنی مانگانە دەبینن و ئەندازەی خوێنیان زۆرترە.

بە پیچەوانەشەوە خەڵکی ناوچە ساردەکان و سپی پیستەکان درەنگتر خوێنی مانگانە دەبینن و ئەندازەی خوێنیان کەمترە، خولی خوێن دیتن و بەینەکانیان لە ژندا یەکسان نییە، بەڵام لە هەموو ژنێکدا ئەو خولە نەگۆڕ و ڕێک و پێکە.

درێژەی ماوەکەی بە زۆری (٤-٧) ڕۆژە، کاتی نێوان دوو خوێن دیتن لە (٨٠) لە سەدی ژنان (٢٨) ڕۆژە و (١٤) لە سەدیان (٣٠) ڕۆژ و هەندێک جار (٤٠) ڕۆژە.لەوانەیە دوو خوێن دیتنی یەکەم ئەندازەی خوێنیان کەم و ماوەی نێوانیان ناڕێک بێت، بەڵام وردە وردە سرووشتی دەبێت.

دواکەوتنی خوێنی مانگانە لە ( ١ – ١٠) ڕۆژ بە سرووشتی دادەنرێت، لەهەر خوێن دیتنێکدا (١٧٠ – ١٨٠) سانتی مەتری سێ جا خوێن دەردەچێت کە نزیکەی (٢٥٠) گرام دەبێت، لەبەر ئەوە ژنان لە یەک ساڵدا نزیکەی (٢) لیتر خوێن لە دەست دەدەن، ئەگەر ئەو خوێنە یەک کەڕەت لە لەش بێتە دەر ترسناکە، لەبەر ئەوە ژنان لە پیاوان زیاتر توانای بەرگری کردن لە کەم خوێنیان هەیە.

خوێنی مانگانە سەرەتا کەمێک ئاوی و لە دواییدا خوێنی بێ گەردە، ئەو خوێنە بە هیچ شێوەیەک کەرت نابێت.



تعليقات