بە دەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەدلیس گۆڕی شەرەف خانی بەدلیسی دەشێوێندرێت.

تورکیا بەردەوامە لە سڕینەوەی شوێنەوار و دیرۆکی کوردی لە باکووری کوردستان
لە بەدلیس گۆڕی شەرەف خانی بەدلیسی دەشێوێندرێت.

لە ژێر سایەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرش کرایە سەر گۆڕی سیاسەتمەدار و مێژوونووسی ناوداری کورد شەرەفخانی بەدلیسی و بنەماڵەکەی و گۆڕەکانیان وێرانکردن.
شەرەفخان بەدلیسی لە ساڵانى ١٥٤٣ بۆ ١٦٠٣ ژیاوە. سەر بە بنەماڵەى میرانى بەدلیس بووە و بۆ خۆیشی ماوەیەک میری بەدلیس بووە. نووسەر و مێژوونووسی دیاری کورد بووە و یەکێک لە گرنگترین و دیارترین نووسەر و رۆشنبیرەکانى سەردەمی خۆی بووە.
شەرەفخان بە نووسینى کتێبی شەرەفنامە ناو و ناوبانگێکی گەورەی لەناو کورددا ھەیە.
لە شەرەفنامەدا زانیاریى ورد لەبارەى مێژووی کورد و کوردستان، دۆخی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتیى کورد، جوگرافیاى کوردستان، خێڵ و هۆز و تیرە و پێکهاتەکانى کوردستان و ئایینەکانى کۆمەڵگەى کوردستان خراونەتەڕوو.
شەرەفنامە وەک سەرچاوەیەکى گرنگ لە چەندین تێز و نامەى ماستەر و دکتۆرادا سوودی لێوەرگیراوە.
شەرەفنامەى سەرچاوەیەکى گرنگی زۆربەى ئەو کتێبانەیە، کە لەبارەى کورد و کوردستانەوە نووسراون.
سەرچاوەی هەواڵ: شوێنەوارەکانی کوردستان





تعليقات