بەشی بیست و هەشتەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، بیرهێنانەوەیەکی تەندروستیانە بۆ کاتی خوێن دیتنی مانگانە لە ژناندا:

بەشی بیست و هەشتەمی هاوسەرێتی و ژیانی جنسی، بیرهێنانەوەیەکی تەندروستیانە بۆ کاتی خوێن دیتنی مانگانە لە ژناندا:


زۆربەی ژنان لە کاتی خوێن دیتنی مانگانە، لە شۆردنی دەزگای زاوزێ خۆیان دەبوێرن، پێویستە کە بزانن خاوێنی لە هەموو کاتێکدا و بەتایبەتی لە کاتی دیتنی خوێنی مانگانە شتێکی پێویستە، بەڵام لە بەکارهێنانی ئاوی زۆر گەرم یان زۆر سارد یان مەلە کردن لە جۆگە و گۆلەکان-دەریاچەکان و بەنداوەکان خۆبپارێزن.

بەڵام ئەوەی گرنگ بێ لێرەدا پێویستە خانمان لە کاتی دیتنی خوێنی مانگانەدا، داوێنی خۆیان بە تۆزی بیکاریۆناتی سۆدیۆم یان سابوونی تایبەتی بەکتریاکوژ بشۆن و گرنگی بە خواردنی دەوڵەمەند بە کاربۆهیدارت و سەوزە بدەن وەک: کەرەویز و جەعفەری، بۆ ئەوەی قەرەبووی خوێنی بەفیڕۆچوویان بکەنەوە، بەڵام خۆشبەختانە با ئەوەش بزانن سووڕی مانگانە لە ژناندا کارێکی تەواو سرووشتییە و خوێنێکی زیادەیە.



تعليقات