خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئاوگێڕی–ئاو پێدان بە خەڵک:

ئیبن سیرین دەڵێ: ئاوگێڕ لە خەودا، نیشانەی پیاوێکی ئیماندارە.


ئەگەر دیتی کاری ئاوگێڕانی دەکرد و ئاوی بە خەڵک دەدا، واتە چاکە لەگەڵ خەڵکی دەکات.

جابری مەغریبی دەڵی: ئەگەر دیتی ئاوی دەگێرا و هەڵپە و تەماحی نەبوو، واتە سەرقاڵە بە کاروباری دوواڕۆژ و ڕۆژی هەستانەوە.

ئەگەر دیتی مەشکەکەی پڕی ئاو بوو و بەشی کەسی نەدەدا، واتە پارە و سامان کۆ دەکاتەوە و خێریشی لێ نابینێ.



تعليقات