بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیاوە چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید بوون+وێنە.

بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید بوون.

محەمەد حەسەن هاوسەرۆکی شارەوانی قەندیل ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ لە نزیک گوندی بەردکوڕان-ی سەر بە شارەدێی سەنگەسەر فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتیی سڤیلیان بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا چوار کەس شەهید و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
لەلایەن خۆیەوە محەمەد عەبدوڵڵا لێپرسراوی کارگێڕیی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە ڕاگەیاند تا ئێستا تەرمی شەهیدێک و چوار برینداری ڕووداوەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و تەرمسی سێ شەهیدی دیکەش لە ڕێگایە بەرەو نەخۆشخانە.
بەبیانووی بوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) لەناوچەکە بە بەردەوامی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچە سنوورییەکانی نێوان باشوور و باکووری کوردستان بۆردومان دەکەن، دەستی خۆیان لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ناپارێزن.








تعليقات