له ئه‌نجامى بۆردوومانى فڕۆكه‌كانى توركیا، له سنوری شارۆچكه‌ى سیده‌كان له ده‌ڤه‌رى سۆران، هاووڵاتیه‌كى شارۆچكه‌ى چۆمان شەهید بوو و برایهكهشى به سه‌ختى بریندار بوو.
ئیحسان چه‌له‌بى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سیده‌كان راگه‌یاند دواى كاتژمێر پێنجى ئێواره‌ى چوارشه‌ممه، له كوێستانى گه‌روه‌زین له سنوورى ناحیهكهمان، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى سوپای توركیا، به بۆمبێک ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج، به داخه‌وه هاووڵاتیه‌ك به ناوى مه‌نسوور نافیع دێگهیى كە پۆلیسە، گیانى له‌ده‌ست دا و برایهكهشى به سه‌ختى بریندار بوو.
ئه‌م دوو قوربانیه خه‌ڵكى ده‌ڤه‌رى باڵهكایهتیین و ڕوویان كردبووه سنوورى شارۆچكه‌ى سیده‌كان و دووچارى ئه‌م رووداوه بوونه‌ته‌وه.
Comments
Post a Comment